مۆبایله‌كا تازه يا هواوی ل بازارێن كوردستانێ
باسنيوز:
كۆمپانیاكانی مۆبایل له‌جیهاندا له كێبڕكێدان بۆ به‌كارهێنانی ده‌بل كامیرای دواوه، له‌ساڵی ڕابردووش ململانێكه له لوتكه بوو، به‌ڵام هواوی سه‌ركه‌وتوو بوو له‌به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای ده‌بل كامیرا له‌زیاتر له‌دوو نه‌وه‌ى رابردووى ئامێره‌كانی، له‌وكاته‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕۆڵیان هه‌بوو له‌به‌هێزكردنی پێگه‌ی وێنه‌گرتنی فۆتۆگرافی له‌نێو مۆبایله‌كاندا، به‌شێك له‌كۆمپانیاكان به‌ره‌و به‌بازاركردنی یه‌كه‌كانی كامێرای ده‌ره‌كی بوون بۆئه‌وه‌ى وێنه‌كان به‌كوالیتی به‌رز به‌دیار كه‌وێت ئه‌وه‌ش بووه هۆی زیادبوون له‌كێش وله‌قه‌باره‌دا، به‌ڵام هواوی دركی به پارێزگاریكردن له‌خاسیه‌ته‌كانی مۆبایل كردبوو بۆیه ته‌كنه‌لۆژیای ده‌بل كامیرای دواوه‌ى به‌كارهێنا كه‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی پارێزگاری له تایبه‌مه‌ندی ئامێره‌كانی بكات و له‌هه‌مان كاتدا توانای وێنه‌گرتنی یه‌كجار به‌رزه.
به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی باشترین كوالیتی له‌بواری وێنه‌گرتندا، هواوی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای لایكا واژۆ كرد كه پێشه‌نگه له‌بواری وێنه‌گرتندا له‌ماوه‌ی 100 ساڵی رابردوودا، هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا بووه هۆكاری په‌ره‌پێدانی ئامێری مۆبایلی ده‌بل كامێرا، سیسته‌می ده‌بل كامێرا له‌لایه‌ن هواوی و لایكا له سێ نه‌وه‌ى رابردوو جێبه‌جێكرا و بایه‌خێكی زۆری له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانه‌وه پێدرا.
هواوی له رێگای خستنه بازاڕی به‌رهه‌می تازه‌ى خۆی له‌م نزیكانه‌دا به‌ناوی مۆبایلی (میت 10) وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه چۆن ده‌كرێت په‌ره به‌ته‌كنه‌لۆژیای ده‌بل كامێرا بدرێت؟
هواوی له‌م ئامێره‌دا پارێزگاری له‌سه‌ر هه‌مان ستایل كردووه سه‌ڕه‌رای به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای ده‌بل كامێرا له مۆبایلی میت 10، لۆگۆی لایكا له نێوان دوو زوومه ستونییه‌كه به‌دیارده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ ده‌بل فلاشی LCD له‌لای چه‌پ، یه‌كه‌ی جه‌ختكراوه به‌لێزه‌ر له‌لای راست، مۆبایلی میت 10 ده‌بل زوومی دواوه له‌خۆ ده‌گرێت به كوالیتی 20 مێگاپیكسل له‌گه‌ڵ زوومی دوانه‌ی F1.7 له‌گه‌ڵ توانای گه‌وره‌كردنی وێنه‌كان، هه‌روه‌ها میت 10 ترانزۆسته‌رێكی تێدایه به‌پاڵپشتی ته‌كنه‌لۆژیای زیره‌كی ده‌ستكرد كه‌توانای وێنه‌گرتن به‌رزده‌كاته‌وه.
ته‌كنه‌لۆژیای زیره‌كی ده‌ستكرد جێگای بایه‌خی به‌كارهێنه‌رانی مۆبایل و كۆمپانیاكانه بۆیه هواوی پلانی ستراتیژی داڕشت له‌ساڵی 2016 بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌م لایه‌نه و هه‌وڵده‌دات له‌سه‌رجه‌م ئامێره‌كانی به‌كاری بهێنێت.
جێگای باسه هواوی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ده‌رباره‌ی ئه‌پلیكه‌یشنی (كۆپی مۆبایل) له‌ماڵپه‌ری خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵاتیه‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
