خانمهكا 61 سالى خودان پێستهكێ سەرنجراكێشه
خەندان لایف-
خانمێکی روسی بەناوی ئەسارت یازمینا کە تەمەنی 61 ساڵە، بەهۆی جوانی و سافی پێستیەوە سەرنجی هەمووان رادەکێشێت، بێگومان ئەمەش بەهۆی نهێنیەکەوەیە.
ئەسارت لە ئێستادا دانیشتووی شاری مالیبوی کالیفۆرنیای ئەمەریکایە، لە تەمەنی 28 ساڵیەوە دەستی بە کاری نمایش کردووە، لە تەمەنی 45 ساڵیدا بەهۆی سپێتی قژیەوە وەک باشترین نمایشکاری جلوبەرگی فەرەنسی هەڵدەبژێردرێت.
ئەم خانمە تا ئێستا یەکێکە لە باشترین نمایشکارانی جلوبەرگ لە جیهاندا، چونکە پێستی بە گەنجی ماوەتەوە و هەمێشە ساف و گەشاوە دەردەکەوێت، بەهۆی بەکارهێنانی زەیتی زەیتونەوە.
ناوبراو هەر لە تەمەنی گەنجیەوە رۆژانە پێستی بە زەیتی زەیتون چەور کردووە، بۆ ئەوەی رێگا لە چرچبوونی پێستی بگرێت و پارێزگاری لێ بکات، هاوکات کەمێک شەکریشی لەگەڵدا تێکەڵ کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا گرنگیەکی زۆری بە خواردنی ئەڤۆگادۆ داوە رۆژانە، چونکە بڕێکی زۆر ماددەی بەسوودی تێدایە، ئەمە جگە لەوەی بایەخی زیاتری بە چەرەسات و میوە و خواردنی ماسی داوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
