سامسونگ ب ئه‌پده‌یتێك كێشا گالاكسی نۆت 7 چاره‌سه‌ر دكت
K24 – هه‌ولێر
سامسونگ له پلانی دایه به ئاپده‌یتی سۆفت وێیر بۆ ته‌له‌فۆنی هۆشمه‌ندی گالاكسی نۆت 7، كێشه‌ی گه‌رمبوونی باتری چاره‌سه‌ر بكات كه ئاپده‌یتی نوێ پێشی به گه‌رمبوونی پاتری ده‌گرێت و ته‌نیا تا 60% بارگراوی ده‌كات.
لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌می رۆژنامه‌ی سیۆل شیمنون به بڵاوكردنه‌وه‌ی ریكلامێكی سامسونگ رایگه‌یاند ئاپده‌یتی نوێ بۆ ته‌واوی به‌كارهێنه‌رانی نۆت 7 له به‌رده‌ست ده‌بێت كه له‌وانه‌یه داواكاری بۆ كێشانه‌وه‌ی نۆت 7 له لایه‌ن سامسونگه‌وه له‌به‌ر چاو نه‌گرن و له‌سه‌ر به‌كارهێنانی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كانیان به‌رده‌وام بن.
سامسونگ له ریكلامه‌كه‌دا به‌هۆی ئه‌و كێشه‌یه داوای لێبوردن ده‌كات و ده‌ڵێت ئاسایشی به‌كاربه‌رانی له كاره پێشینه‌كانی دایه.
ئاپده‌یتی نوێی گالاكسی نۆت 7 رۆژی 20 ئیلولی بۆ به‌كاربه‌رانی له كۆریای باشوور ده‌ستپێده‌كات. به‌ڵام هێشتا بۆ ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باشوور و شوێنه‌كانی دیكه‌ی جیهان كاته‌كه دیاری نه‌كراوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی