سامسۆنگ پشکا خۆ ژ چار کۆمپانیێن جیهانێ دفرۆشت
ZNA- هەولێر
کۆمپانیای سامسۆنگ، پشکەکانی خۆی له چوار کۆمپانیای بەناوبانگی تەکنۆلۆجیای ASML، SHARP، RAMBUS و Seagate دەفرۆشێت.
ئامانجی سامسۆنگ لەم کارەی، بەرزکردنەوەی بڕی پارەی کۆمپانیاکەیەتی. هەروەها کۆمپانیای سامسۆنگ دەیەوێت هەموو هەوڵەکانی لەسەر بەشی مۆبایل و تەلەڤزیۆن چڕ بکاتەوه.
سامسۆنگ گەورەترین بەرهەمهێنەری مۆبایل له جیهانه و بەمدواییه، بەهۆی تەقین و ئاگرگرتنی هەندێک له مۆبایله نوێیەکەی Galaxy note7 تووشی کێشه بووه و ئەو کێشەیەش لەوانەیه پلانی دارایی ئەم کۆمپانیایه تووشی دابەزین بکات.
سامسۆنگ بەمدواییانه، بەشی بەهەمهێنانی پرینتەرەکانیشی به کۆمپانیای HP فرۆشت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی