شبكة لالش الاعلامية

گوگل دوو مۆبایلێن نوو نمایشکرن

گوگل دوو مۆبایلێن نوو نمایشکرن

خەندان 85102016_pixel51016

بەشێوەیەکی فەرمی رۆژی سێشەممە، کۆمپانیای گوگڵ دوو مۆبایلی نوێی نمایشکرد بەناوەکانی پیکسڵ و پیکسڵ ئێکس ئێڵ، بەمەش کۆتایی بە جۆری نێکسەس هێنا کە لە رابردوودا بەرهەمی هێنابوون.

دوو مۆبایلە نوێیەکەی گوگڵ کۆمەڵێک تایبەتمەندی گرنگ لە خۆدەگرن کە هەندێکیان لە ئایفۆن حەوتدا هەن و هەندێکیشی نین بەڵام لە رووی نرخەوە یەک نرخیان هەیە کە بە ٦٤٩ دۆلار جێگیرکراوە.

تایبەتمەندییەکانی پیکسڵ (Pixel):

– شاشەکەی پێنج ئینجە و روونییەکەی ١٠٨٠ بە ١٩٢٠ پیکسڵە
– پڕۆسێسەرەکەی ٢.١ گێگاهێرتزە و ٦٤ بتە
– رامەکەی چوار گێگایە
– میمۆری کاردی بۆ نابێت
– کامێرای پێشەوەی هەشت مێگایە و هی پشتەوەی ١٢.٣ مێگاپیکسڵە
– توانستی باترییەکەی ٢٧٧٠ ملیئەمپێرە
– ڤێرژنی ٧.١ی ئەندرۆیدی نوگەتی لەسەر جێگیرکراوە
– کێشی ١٤٣ گرامە
– میمۆری ناوەکیی بە ٣٢ و ١٢٨ گێگابایت بەردەستە
– دژە ئاو نییە

تایبەتمەندییەکانی پیکسڵ ئێکس ئێڵ (Pixel XL):

– شاشەکەی ٥.٥ ئینجە و روونییەکەی ١٤٤٠ بە ٢٥٦٠ پیکسڵە
– پڕۆسێسەرەکەی ٢.١ گێگاهێرتزە و ٦٤ بتە
– رامەکەی چوار گێگایە
– میمۆری کاردی بۆ نابێت
– کامێرای پێشەوەی هەشت مێگایە و هی پشتەوەی ١٢.٣ مێگاپیکسڵە
– توانستی باترییەکەی ٣٤٥٠ ملیئەمپێرە
– ڤێرژنی ٧.١ی ئەندرۆیدی نوگەتی لەسەر جێگیرکراوە
– کێشی ١٦٨ گرامە
– میمۆری ناوەکیی بە ٣٢ و ١٢٨ گێگابایت بەردەستە
– دژە ئاو نییە

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

فەیسبووک تایبەتمەندییەک بۆ پەخشێ راستەوخۆ زێده‌ دکت

Lalish Duhok

كۆمپانیايا نۆكیا دڤێت هه‌ڤركيا ئەپل و سامسۆنگ بكت

Lalish Duhok

ئایفۆن 14 دێ چاوان بت و كه‌نگى ئێته‌ به‌لاڤكرن؟

Lalish Duhok