ئه‌مریكا: پێتڤيه رۆلێ توركیا ل عێراقێ ب هه‌ماهه‌نگی لگه‌ل حكوومه‌تا عێراقێ بت
كوردستان تيڤى
ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی به‌شداریكردنی توركیا له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند پێویسته رۆڵی توركیا له عێراق به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بێت .
مارك تۆنه‌ر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند حكومه‌تی عێراق و عێراقییه‌كان بڕیار له‌سه‌ر رۆڵی توركیا له شه‌ڕی رزگاركردنی موسڵ ده‌ده‌ن و پێویسته رۆڵی توركیا له عێراق به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بێت .
سه‌باره‌ت به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش بۆ ده‌رچوونی هێزه‌كانی توركیا له عێراق و لێدوانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كه وتبووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی عێراق ناكات، مارك تۆنه‌ر رایگه‌یاند پێویسته ته‌واوی دراوسێیه‌كانی عێراق رێز له سه‌روه‌ریی و یه‌كپارچه‌یی ئه‌م وڵاته بگرن و شه‌ڕی جیهانی دژی داعش له ئه‌وله‌وییه‌ت دایه و له عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین هه‌موو هاوبه‌شه‌كان ئه‌و كاره بكه‌ن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
