شبكة لالش الاعلامية

به‌لاڤۆكێن فەیسبووکى گهۆرين تێدا دێ ئێنه كرن  

به‌لاڤۆكێن فەیسبووکى گهۆرين تێدا دێ ئێنه كرن  

باسنيوز:
کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی، گۆڕانکارییەکی لە بڵاوکراوەکان (پۆستەکان)ی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا کرد.

میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردەوە، دوێنێ ھەینی 18/8/2017، کۆمپانیای فەیسبووک، گۆڕانکارییەکی لە بڵاوکراوەکانی تۆڕەکەیدا کرد، کە لەمەوپاش ئەو بڵاوکراوانەش لەسەر دیواری فەیسبووکەکەت پیشان دەدات، کە پەیجەکەشیانت لایک نەکردووە.

لەمەوپاش ئەو بڵاوکراوانەی لە سنووری ئەو وڵاتەی کە بەکارھێنەرێکی فەیسبووک تێیدا دەژی، ئەگەر لایک و کۆمێنتێکی زۆری بۆ ھاتبوو، یان ببووە باس و خواسی ڕۆژانە، فەیسبووک بە شێوەیەکی خۆکاری (ئۆتۆماتیکی)، لەسەر دیواری فەیسبووکی ئەو کەسە پیشان دەدات، بۆ ئەوەی لە بڵاوکراوەکە ئاگادار بێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، کە فەیسبووک تەنیا بڵاوکراوە زۆر گرنگەکان لەسەر دیواری فەیسبووکی خەڵکی، بە شێوەیەکی خۆکاری پیشان دەدات و ناھێڵێت بەکارھێنەرانی بە زیادکردنی ئەم خزمەتگوزارییە، بێزار ببن.

ئێستا فەیسبووک لە سەرانسەری جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە، ھەروەھا بە یەکەمین تۆڕی کۆمەڵایەتی دادەنرێت، بەرپرسانی کۆمپانیای فەیسبووکیش، بەردەوام خزمەتگوزاریی بەسوود، بۆ تۆڕەکەیان زیاد دەکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

گەلەکسی ئێس 22 ئەلترا دێ کامیرەیا سینگی ل بن شاشەیێ بیت

Lalish Duhok

رۆژانه‌ بكارهێنه‌رێن فه‌یسبۆكى ل كێمبوونێ دانه‌

Lalish Duhok

فەیسبوک تایبەتمەندييه‌ك زێده‌کر

Lalish Duhok