شبكة لالش الاعلامية

پشکنینه‌ك به‌رى دەرکەفتنا نیشانێن شێرپەنجێ دەست نیشان دکت

پشکنینه‌ك به‌رى دەرکەفتنا نیشانێن شێرپەنجێ دەست نیشان دکت
رووداو- هەولێر

پزیشكانی توێژەری ئەمریکی دەڵێن هەنگاوێكی نوێی بەرەوپێشڤەچوونیان لە دۆزینەوەی شێرپەنجە ناوە و پشکنینێکی نوێی دەستنیشانکردنی شێرپەنجەیان دۆزیوەتەوە.

توێژەرە ئەمریکییەکان لە زانکۆی جۆن هۆپکینزی ئەمریکییەوە دەڵێن پشکنینەکە لە خوێندا دەکرێت و زۆربەی جۆرەکانی شێرپەنجەی خوێن دەستنیشاندەکات بەتایبەت لە چوار شێرپەنجە بکوژەکانی مرۆڤ کە بریتین لە شێرپەنجەی مەمک، کۆڵۆن، سییەکان و هێلکەدان.

د. ڤیکتۆر ڤولکولسو، پڕۆفیسۆری شێرپەنجەزانی و دەستنیشانکردنی شێرپەنجە لە زانکۆ ئەمریکییەکە، کە سەرپەرشتیی توێژینەوەکەی کردووە دەڵێت: زۆر گرنگە لە قۆناخەکانی سەرەتایدا شێرپەنجە بدۆزرێتەوە.

پڕۆفیسۆرە ئەمریکییەکە روونیدەکاتەوە لە قۆناخە زۆر سەرەتاییەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە، لەنێو خوینی تووشبووان گۆڕانکاری روودەدات، هەروەک خانە شێرپەنجەییە مردووەکان دەتوانن بەشێك لە DNAی خۆیان بخەنە خوێنەوە و بەمەش بەشێكی زۆر لەمانە لەریگەی پشکنینەکە دەستنیشاندەکرێن.

د. ڤیکتۆر ڤولکولسو دەڵێت تووشبووانی شێرپەنجە برێكی زۆرتر لەم DNAیە لە خوینیان هەیە، بەجۆرێک لە 62%ی تووشبووانی شێرپەنجەی قۆناخی یەکەم، 90%ی قۆناخی دووەم و دواتر هەیە.

لە ئەمریکا شێرپەنجە هۆکاری دووەمی مردنە و دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە لە قۆناخێکی سەرەتاییدا، ژیانی چەندین کەس لە مردن رزگاردەکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

خه‌لاتێ نۆبل د وارێ فیزایێ دا ب سێ زانایان هاته‌ دان

Lalish Duhok

بێكاریێ‌ كارتێكرن كریە سەر جڤاكی

Lalish Duhok

ماوێ ساله‌كێ ب بەردەوامی پتاته‌ خوار… چى بسەر له‌شى وى هات

Lalish Duhok