شبكة لالش الاعلامية

خزمەتگۆزارییەك بۆ ڤایبەرى هاته‌ زێده‌كرن 

خزمەتگۆزارییەك بۆ ڤایبەرى هاته‌ زێده‌كرن 
باسنيوز:
خزمەتگوزارییەک تەنیا بۆ ماوەی مۆندیالی 2018، بۆ پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر) زیاد کرا.

میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە نوێترین ڤێرژنی ڤایبەر، خزمەتگوزارییەکی تێدا زیاد کراوە، ئەویش پێشبینیکردنی ئەنجامی یارییەکانی مۆندیالی 2018یە، کە ئەگەر پێشبینییەکەت ڕاست بێت، خەڵات بەدەست دەھێنیت.

باس لەوەش کراوە، کە ئەگەر پێشبینیی ھەر یارییەکت ڕاست بێت، ڤایبەر چەند ستیکەرێکی بەپارەت بۆ دەکاتە بەخۆڕایی، یان کارتی تایبەتمەندیی (Viber Out)ت پێشکەش دەکات، کە بەو تایبەتمەندییە دەتوانی پەیوەندییە جیھانییەکان ئەنجام بدەیت.

ئاماژە بەوەش دراوە، کە ئەو خزمەتگوزارییە بەشێوەیەکی کاتییە و کە مۆندیالی ڕووسیای 2018 کۆتایی پێ ھات، خزمەتگوزارییەکەش نامێنێت، بۆ بەدەستھێنانیشی، تەنیا پێویستە ڤایبەر لەنێو مۆبایلەکەتدا نوێ (Update) بکەیتەوە.

پڕۆگرامی ڤایبەر لە ساڵی 2010دا کارا کرا، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئاگه‌هداری ئەپدێتێ نوو يێ مەسنجەرى بن

Lalish Duhok

سەمسۆنگێ تەلەفۆنا Galaxy J3 pro ئێخست بازاری

Lalish Duhok

نهێنيا بازنێ رەشێ كچكێ مۆبايلا ته‌ چییە؟

Lalish Duhok