ئه‌ڤ مۆبایلا مۆتۆرۆلا رامێ وێ 12 گێگابایته
وشه:
كۆمپانیای مۆتۆرۆلا رای گه‌یاند، هه‌نگاو ده‌نێن به‌ره‌وپێشخستنی به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ڕووی هێزه‌وه، ئه‌ویش به به‌كارهێنانی رامی 12 گێگابایتی له تازه‌ترین به‌رهه‌میان كه له دوو رۆژی تردا ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
ماڵپه‌ڕی ”gadgets” ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، كۆمپانیای مۆتۆرۆلا مۆبایلێك له جۆری ”Motorola Moto Edge X30”ی له دوو رۆژی داهاتوودا ده‌خاته بازاڕه‌وه، گۆڕانكارییه‌كی ته‌واوی تێدا ئه‌نجام داوه له‌ڕووی سیستم و دیزاینیشه‌وه.
مۆتۆرۆلا بەهێزترین ڕام و سیستم بۆ مۆبایلەکەی دادەنێت
تا ئێسته مۆبایله‌كه نه‌خراوه‌ته بازاڕه‌وه و واده‌ی بڵاوبوونه‌وه‌یشی نۆی ئه‌م مانگه‌یه، به تایبه‌تمه‌ندیی زۆر ناوازه، شاشه‌كه‌ی 6.67 ئینجه و روونییه‌كه‌یشی 1080 پیكسڵه، رامی 12 گێگابایته و میمۆریشی 128 تا 256 گێگابایت زیاد ده‌كات، به سیستمی ئه‌ندرۆید 12 كار ده‌كات و پاترییه‌كه‌یشی 5000 میلی ئه‌مپێره، سێ كامێرایه كه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی 50 مێگاپیكسڵه و سێلفییهكهیشی 60 مێگاپیكسڵه، واته سێلفییهكهی به‌هێزتره له كامێرا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی، ئه‌مه‌یش وایكردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
“مۆتۆڕۆلا” كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه، سه‌ره‌تا له بواری رادیۆ و ئامێری بێ ته‌ل كاری كردووه، هه‌روه‌ها به‌ناوبانگترین كۆمپانیای رادیۆ و ئامێره بێ ته‌له‌كانی Victorola بووه له ساڵی 1930 بۆ 1940. كۆمپانیاكه له 25ی تشرینی دووه‌می 1928، له‌سه‌ر ده‌ستی دوو برا كه ناویان “پۆڵ گاڵڤین” و “جۆسێڤ گاڵڤین” بووه دامه‌زراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی