هۆنه‌رمه‌نده‌كێ كورد گرۆپه‌كێ شانۆیێ يێ كوردی ل ئه‌لمانیا درووست دكت
باسنيۆز:
گه‌نجێكى هونه‌رمه‌ندى كورد كه ئێستا وه‌ك په‌نابه‌ر له ئه‌ڵمانیا ده‌ژى، گرووپێكى شانۆیی كوردى له‌و وڵاته پێكده‌هێنێت و ده‌ست ده‌كات به كارى هونه‌رى و ناساندنى زمانى كوردى به ئه‌ڵمانه‌كان، تا ئێستا جگه له به‌شداریكردنى له شانۆیه‌كی ئه‌ڵمانى، هاوكات له چه‌ند كۆنسێرتێكدا به‌شدار بووه و له ئێستاشدا ئاماده‌كارى بۆ به‌شداریكردن له شانۆیه‌ك ده‌كات كه هه‌موو تێكسته‌كه‌ى به زمانى ئه‌ڵمانییه و ته‌نها ئه‌و وه‌ك ته‌نیا ئه‌كته‌ر به زمانى كوردى، ڕۆڵه‌كه‌ى خۆى پێشكه‌ش ده‌كات.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده، له‌م دیمانه‌یه‌دا بۆ (باس‌نیوز) كێشه و گرفته‌كانى به‌رده‌م گرووپه‌كه‌ى ده‌خاته‌ڕوو، هه‌روه‌ها باس له چۆنیه‌تى پرۆڤه‌كردن و ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌میان ده‌كات، بیرۆكه‌ى درووستكردنى ئه‌و گرووپه‌شى بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه تا ئێستا كۆنتاكت له نێوان شانۆى ئه‌ڵمانیا و شانۆى كوردستاندا نییه و هه‌وڵى درووستكردنى ئه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌دات.
هونه‌رمه‌ندى به‌ختیار شانۆ، كه ماوه‌ى كه‌متر له دوو ساڵه له شارى هامبۆرگى وڵاتى ئه‌ڵمانیایه، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند :” سه‌ربارى نه‌بوونى هیچ هاوكارییه‌ك، به‌ڵام توانیم گرووپێكی شانۆیی له وڵاتى ئه‌ڵمانیا به‌ناوى گرووپی ( یارانى تاراوگه)ـه‌وه، درووست بكه‌م”. ئه‌و شانۆكاره، گوتیشی :” خۆم به به‌خته‌وه‌رترین كه‌س ده‌زانم كه توانیومه ئه‌و گرووپه، له‌م وڵاته پێكبهێنم”.
ڕوونیشی كرده‌وه، كه سه‌ره‌تا نزیكه‌ى 43 په‌نابه‌رى كورد له‌گه‌ڵیدا بوون، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى هیچ هاوكارییه‌كیان نییه، بۆیه له ئێستادا گرووپه‌كه‌ى له چوار تا پێنج كه‌س پێكدێت و له‌گه‌ڵ گرووپێكى دیكه‌ى شانۆی ئه‌ڵمانی، یه‌كه‌مین كارى شانۆیی ده‌كه‌ن.
یه‌كه‌م كاریشیان له كۆتایی مانگى كانوونى دووه‌مى 2017 ئه‌نجام دا، كه شانۆگه‌رى “شاكۆ و لۆركا” بوو، ئه‌و شانۆگه‌رییه به زمانى كوردى و ئه‌ڵمانى، له شارى هامبۆرگ پێشكه‌ش كرا.
به‌ختیار شانۆ، ده‌ڵێت :” من ئەو گروپەم پێش هەشت مانگ بە ناوی (یارانی تاراوگە) درووست کرد”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى چۆن بیرى له‌وه كردووه‌ته‌وه گرووپێكى له‌و شێوه‌یه درووست بكات، گوتى :” من زۆر کات لێره دەچم بۆ بینینی شانۆگه‌رییەكان، چه‌ند جارێك لەگەڵ ئەکتەر و دەرهێنەرکان پرسیارى ئه‌وه‌م كردووه، كه ئایا هیچ جارێک بەشداری فێستیڤاڵەکانی كوردستان یان عێراق و ئێرانیان کردووە، ڕاستەخۆ وەڵامیان بە (نەخێر) بووە، وە پرسیاری ئه‌وه‌ى گرووپی کوردی یان کاری شانۆی کوردیتتان بینوە، یان لە گەڵ هیچ گروپێکی کوردی کۆنتاکتان هەیە، به داخه‌وه وه‌ڵامه‌كان هه‌میشه به (نه‌خێر) بوون”.
باسى له‌وه‌ش كرد، كه ساڵی پار کەسێکى ناسیوه و پێی گوتووه گرووپێكى ئه‌ڵمانى پرۆژەیەکی چوار مانگییان هەیە، كه تەنها لەگەڵ پەنابەران، كار ده‌كه‌ن، پرسیارى ئه‌وه‌ى كردووه كه ئایا ئاماده‌یه له‌گه‌ڵیاندا به‌شدار بێت، :” منیش گوتم بە خۆشحاڵییه‌وە بۆ نا، چووم لەوێ ئەوانم ناسی هەر لەو رۆژەوە پەیوەندیم درووست کرد، دواتر داوی ئەوەیان لێ‌کردین هەر یەکێکمان تێکستێک بە زمانی خۆمان لە سەر (ئازادی) بنووسین، منیش تێكستێكم نووسى و لە گەڵ وەرگێڕانی بۆ زمانی ئەلمانی، تێكسته‌كه‌م نارد، نزیکەی 300 پەنابەر لە 21 ولاتى جیاجیاوه بەشدار بووین، دوای ئەوەی تێکستەکەمان بە چەند فلتەر و چاوپێخشاندنێک تێپەری 32 کەسمان مافی ئەوەمان پێدرا دەنگمان تۆمار بکەین بۆ خوێندنەوەی تێکستەکەمان، لەوێش بە هەمان کات بە فلتەردا تێپەڕی ، دواتر تەنها 12 کەس بۆ کۆتابەش ماینەوە، واتە پێش دەسپێکردنی فێستیڤاڵ، لەوەش بە هه‌مان شێوە لیژنەیەک هەبوو لە گروپی نەوجەوانانی بەشی موزیک کە مۆسیقا دەژەنن، ئەوان بڕیاریان دا تێکستی یەک کەس لە فێستیڤاڵی (دووەم فیستیڤالی نێودەولەتی هامبۆرگ) بخوێنرێتەوە، کە سەمفۆنیاکانی میوزیکدانەرى بە ناوبانگ (بیتهۆڤن)ـە، تەنها تێکست کە خوێنرایەوە پێش دەسپێکردنی فیستیڤاڵەکە، تێکستەکه‌ی من بوو و بە هەردوو زمانی ئەڵمانی و کوردی کە تەواوی بینەرو ئامادەبوان بە چەپڵە پێشوازیان لێ کرد”.
به‌ختیار شانۆ، گوتیشی :” له‌وێ داواى هۆڵێكم كرد بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین پرۆڤه‌ى تیادا بكه‌ین، ئاماده‌ییان ده‌ربڕى كه هه‌فته‌ى یه‌ك كاتژمێر له هۆڵێكى بچووك بتوانین پرۆڤه بكه‌ین، به‌ڵام ته‌نها دوو كه‌سم له‌گه‌ڵدا بوو بۆ كاركردن، ئه‌وانیش كوردى ڕۆژهه‌ڵات بوون، یه‌كێكیان ده‌رچووى هونه‌ره جوانه‌كان بوو به‌شى سینه‌ما، ئه‌وى تر ته‌مبوور ژه‌نێكى یارسانى بوو، پاشان له‌ڕێگاى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بانگه‌وازم بۆ كوردانى په‌نابه‌ر، كرد، هه‌رچه‌نده نزیكه‌ى 43 كه‌س ئاماده‌ییان ده‌ربڕى، به‌ڵام هه‌ندێك ڕۆژ ته‌نها 10 كه‌س ئاماده‌ى پرۆڤه ده‌بوون”.
له وه‌ڵامى پرسیارى ئه‌وه‌ى كه بۆ چى ئه‌وانى دیكه نه‌ده‌هاتن، گوتى :” ئێمه هیچ پشتیوانییه‌كى داراییمان نییه، زۆربه‌یانیش خولى فێربوونى زمانیان هه‌یه و هه‌روه‌ها نه‌بوونى شوێنى گونجاویش بۆ پرۆژڤه‌كردن كێشه‌ى درووست كردووه”.
دواتر ئاشناى كه‌سێك ده‌بێت به ناوى “مه‌حمود جانبى”، كه كوردێكى باكووره و ماوه‌ى زیاتر له 20 ساڵه له ئه‌ڵمانیا ده‌ژى، :” ئه‌و گوتى من هۆڵم هه‌یه و شوێنى تایبه‌تى خۆمه و ده‌توانن له‌وێ پرۆڤه بكه‌ن، هه‌مان ئه‌و كه‌سه شه‌ش گرووپی هه‌یه كه به زمانه‌كانى ئه‌ڵمانى و توركی شانۆ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها گرووپێكى سه‌ماكردنى هه‌یه كه سه‌ماى لاتینی و ئه‌رمه‌نى ده‌كه‌ن، پاشان هه‌ر خۆى گوتى من بیرۆكه‌ى شانۆیه‌كم هه‌یه كه باس له ژیانى ژن و پیاوێك ده‌كات به‌ناوى (شاكۆ و لۆركێ)، ئیتر ئه‌و شانۆیه‌مان ئاماده‌كرد كه (جانبى) خۆى كارى ده‌رهێنانى بۆ كرد و ئێمه‌ش وه‌كو ئه‌كته‌ر ڕۆڵمان تیایدا بینی و شانۆكه له كۆتایی مانگى یه‌كى ئه‌مساڵ سێ ڕۆژ نمایشمان كرد و دوو ڕۆژێش له مانگى شوبات نمایشكرا و بینه‌رێكى زۆر ئاماده‌ى بوون”.
پاشان له كۆتایی مانگى شوباتدا كۆنسێرتێك له هه‌رێمى شلیس ڤیگ هۆلشتاین پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، كه دوو ڕۆژ به‌رده‌وام بووه و نرخى چوونه ژووره‌وه‌ش ته‌نها یه‌ك یۆرۆ بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگ بوو كه به دوو هه‌فته پێش ئه‌نجامدانى كۆنسێرته‌كه هه‌موو تكته‌كان فرۆشرابوون، گوتیشی :” ئامانج له كه‌مى نرخه‌كه ته‌نها بۆ ناسینی گرووپه‌كه بووه، هه‌ر له‌وێش داوا له ئاماده‌بووان كرا هاوكاریمان بكه‌ن بۆ بره‌ودان به گرووپه‌كه، ئاماده‌بووانیش كه هه‌زار كه‌س زیاتر بوون، ئاماده‌ییان ده‌ربڕى و هاوكارى گرووپه‌كه‌یان كرد”.
وه‌ك خۆى باسى كرد، تا ئێستا سێ كۆنسێرتیان پێشكه‌ش كردووه، به‌لام شوێنى پرۆڤه‌كردنیان ته‌نها له دوو هه‌فته‌دا سێ كاتژمێر بواریان پێده‌درێت، ئه‌ویش له كڵێسایه‌كی كۆنه، گوتیشی :” بۆ كۆنسێرتێك نزیكه‌ى 4 هه‌زار یۆرۆمان خه‌رج كرد كه ئه‌ندامانى گرووپه‌كه له گیرفانى خۆیان پاره‌یان دا”.
له ئێستاشدا ئاماده‌كارى ده‌كه‌ن بۆ پرۆژه‌یه‌كى 10 مانگى كه ماوه‌ى حه‌وت مانگه پرۆڤه‌ى بۆ ده‌كه‌ن و له 31ى ئایارى 2017 و 1ى حوزه‌یرانى 2017 پێشكه‌ش ده‌كرێت، ئه‌ویش بریتییه له شانۆگه‌رییه‌ك كه له چیرۆكێكى كۆن وه‌رگیراوه و باس له ده‌سه‌ڵاته‌كانى پاشا كۆنه‌كان ده‌كات، دیالۆگى شانۆگه‌رییه‌كه به زمانى ئه‌ڵمانییه و ئه‌كته‌ره‌كان هه‌موویان ئه‌ڵمانن و ته‌نها ئه‌و كورده، به‌ڵام ڕۆڵه‌كانى ئه‌و به زمانى كوردییه، گوتیشی:” له‌و شانۆیه‌دا من ڕۆڵى خزمه‌تگوزارى كۆشكى پاشا ده‌بینم، به‌خێر هاتن و پێشوازیكردن له میوانه‌كان به زمانى كوردییه، كه ئه‌و پرۆژه‌یه، پرۆژه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شانۆى هامبۆرگه و ساڵى پار به‌شداربوون به تێكستى (ئازادى)”.
به‌ختیار شانۆ، پێشتر له كوردستان مامۆستاى هونه‌ر بووه، چوارده ساڵ له شارۆچكه‌ى چۆمان و سێ ساڵیش له شارۆچكه‌ى خه‌بات و چوار ساڵى له‌سه‌ر یه‌كیش كارى شانۆى كردووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
