ھەرێما کوردستانێ ل شەش ههيڤێن بۆرى حالهتهكى ئایدزێ تۆمارکريه 
تۆرا لالش يا راگههاندنێ
لە شەش مانگی ڕابردوو تەنیا یەک حاڵەتی ئایدز لە وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان تۆمار کراوە.
د. خاڵس قادر، گوتەبێژ و بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی تەندروستی، بە (باسنیوز)ی ڕایگەیاند: “لە شەش مانگی یەکەمی 2016 تەنیا یەک حاڵەتی ئایدز لە وەزارەتی تەندروستی تۆمار کراوە”.
یەکەم حاڵەتی ئایدز لە کوردستان لە ساڵی 1986 تۆمار کراوە و تا ئێستا لە کوردستان 29 حاڵەت تۆمارکراون، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی گوتیشی: “لە کۆی 29 حالەت کە لە ساڵی 1986 تۆمار کراون، پێنجیان مردوون، ئێستا 24 حاڵەتیان لە ژیاندا ماون و چارەسەری پێویست وەردەگرن”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
