شبكة لالش الاعلامية

ئەلمانیا.. پێشنیازا پێدانا رەگەزنامێ ب گەنجێن بریتانیا دكت

ئەلمانیا.. پێشنیازا پێدانا رەگەزنامێ ب گەنجێن بریتانیا دكت 0ef9ec11e3b8eb421def848ccf7eda33_L

باسنيۆز

جێگری راوێژکاری ئەڵمانیا پێشنیازی پێدانەی رەگەزنامەی وڵاتەکەی بەو گەنجانەی بەریتانیا دەکات، کە دەنگیان بە مانەوەی وڵاتەکەیان لە یەکێتیی ئەوروپا دا.

زیگمار گابریێل، جێگری ئەنگێڵا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا و وەزیری ئابووریی ئەو وڵاتە لە کۆنگرەی پارتی سۆسیالیستی دیموکراتیدا رایگەیاندووە، کە زیاتر لە ٪70ـی ئەو بەریتانییانەی تەمەنیان لە نێوان 18-24 ساڵی دایە، دەنگیان بە مانەوە لە یەکێتیی ئەوروپا داوە.

زیگمار گابریێل هەروەها رایگەیاندووە، کە پێویستە حزبە سۆسیالیست دیموکراتییەکانی ئەوروپا کار بکەن بۆ پێدانی رەگەزنامەی وڵاتەکانیان بەو گەنجانەی بەریتانیا، کە لایەنگری یەکێتیی ئەوروپا بوون.

جێگری ئەنگێڵا مێرکڵ نموونەی بە وڵاتەکەی، فەرەنسا و ئیتاڵیا هێناوەتەوە و داوای کردووە ئەو سێ وڵاتە رەگەزنامە بدەنە گەنجە بەریتانییەکان، کە خوازیاری مانەوە بە هاووڵاتیی ئەوروپی بوون.

زیگمار پێیوایە گەنجانی بەریتانیا لە سیاسەتمەدارەکانیان زیرەکتر بوون و بەریتانیاش ناتوانێ بە تەنیا خۆی لە بەرامبەر گۆڕانکارییەکان بگرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شانده‌کی کوردستانێ سەره‌دانا ئەفریقیا دکت

Lalish Duhok

وەزارەتا کارەبێ: 14 بۆ 18 ده‌مژمێران کارەبا نیشتيمانی هەیە

Lalish Duhok

بزاڤا درێژكرنا ده‌مێ په‌رله‌مانێ عيراقێ دهێته‌ كرن

Lalish Duhok