شبكة لالش الاعلامية

ئەمریکا 54 ھه‌مەرێن پێشکەفتى دده‌تە پێشمەرگەى

ئەمریکا 54 ھه‌مەرێن پێشکەفتى دده‌تە پێشمەرگەى228153Image1

رووداو- ھەولێر

ئەمریکا 54 ھامەری سەربازیی دەداتە پێشمەرگە و دوو کەتیبەی تۆپھاوێژیش بۆ ھێزی پێشمەرگە دروستدەکات.

وەستا رەسوڵ، بەرپرسی میحوەری باشووری کەرکووکی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لیوای یەک و دووی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کە لە لایەن ھێزەکانی ئەمریکاوە مەشق و راھێنانیان پێکراوە، ئێستا دوو فەوج لەو دوو لیوایە بە چەکی سووک و مامناوەندی پڕچەککراون لە سنووری کەرکووک.

بەگوتەی وەستا رەسوڵ، چاوەڕێ دەکرێت فەوجەکانی دیکەش بە چەکی پێشەکەتوو ئامادە بکرێن.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرای كرد “ئەمریکا 54 ھامەری گولەنەبڕی پێشکەتووی داوەتە ئەو دوو لیوایە، لەچوارچێوەی ھێزی پیشتیوانی یەک و دووی ھێزی پێشمەرگەی کوردستانیش دوو کەتببەی تۆپ 122 ملم ئامادەکراون بۆ ئەوەی پشتیوانی ھێزەکانی پێشمەرگەبن لە شەڕی تیرۆر و داعش”.

ئەو فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە بە گرنگەوە باسی لەو چەکانە کرد و رایگەیاند “کاریگەری گەورەی لە بەرگرییکردن لە سنووری باشووری کوردستان لە میحوەری کەرکووک و ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی دیکە لە میحوەر دەبێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كه‌سه‌كى هه‌ڤژين وكۆره‌كێ خوه‌ كوشتن

Lalish Duhok

په‌یاما (مه‌سرور بارزانی) ب هه‌لكه‌فتا سه‌رێ سالا نوو یا زاینیی 2026

karwanhaji

حه‌یده‌ر عه‌بادی دخوازیت سزایێ سێداره‌دانێ نه‌هێته‌ گیرۆكرن

Lalish Duhok