شبكة لالش الاعلامية

ل کریاره‌كا تیرۆرستيدا بۆ سه‌ر مه‌زارگه‌هه‌كێ شیعه‌يان ل باكوورێ به‌غدا 35 که‌س هاتنه‌ كوشتن

ل کریاره‌كا تیرۆرستيدا بۆ سه‌ر مه‌زارگه‌هه‌كێ شیعه‌يان ل باكوورێ به‌غدا 35 که‌س هاتنه‌ كوشتن 1467965269_image

ZNA-هه‌ولێر
لانی كەم 35 كەس كوژران و 60 ی دیكەش برینداربوون، لە هێرشێكی خۆكوژیدا كە درەنگانی شەوی رابردوو كرایە سەر مەزارێكی ئاینی شیعەكان لە باكوری بەغدا، كە داعش بەرپرسیارێتی لە ئەنجامدانی راگەیاند.

رێكخراوی داعش لەبەیاننامەیەكدا لەسەر پێگەی ئینستاگرام بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەكە راگەیاندو ئاماژەی بەوەكرد، سێ خۆكوژ كە پشتێنی بۆمبڕێژكراویان لەخۆ بەستبوو، لە ناوچەی بەلەد لە باشوری پارێزگای سەڵاحەدین خۆیان تەقاندووەتەوە.

دوای تەقینەوەكە، موقتەدا سەدر سەركردەی شیعی دیار فەرمانی بە میلیشیاكانی سەرا سەلامی سەر بە رەوتەكەی كرد، لە دەوروبەری ئەو مەزارە بڵاوبنەوە كە دەكەوێتە دوری نزیكەی 93 كیلۆمەتر باكوری بەغدا، بەپێی رۆیتەرز.

بەپێی ئەو وێنانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراونەتەوە، ئاگرێكی گەورە لە بازاڕێكی نزیك دەروازەی مەزاری سەید محەمەد كەوتووەتەوە.

بەپێی سەرچاوە ئەمنییەكان، پیاوێكی خۆكوژ كە پشتێنێكی بۆمبڕێژكراوی لەخۆ بەستبوو، لە دەروازەی دەرەوەی مەزارەكە لە كاتژمێر 11 ی شەوی رابردوو خۆی تەقاندووەتەوەو چەند چەكدارێكی دیكەش هەڵیانكوتاوەتە سەر شوێنەكەو تەقەیان لەو سەردانكەرانە كردووە كە كۆببوونەوە بەمەبەستی ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە.

سەرچاوەكان دەڵێن، دواتر لانی كەم چەكدارێكی دیكە خۆی تەقاندووەتەوە لەناو خەڵكدا، هەروەها پاسەوانی مەزارەكە تەقەی لەچەكدارێكی دیكە كردووە و كوشتویەتی، پێش ئەوەی بتوانێت پشتێنە بۆمبڕێژكراوەكەی بتەقێنێتەوە.

بەوتەی سەرچاوەكان، مەزارەكە لەكاتی هێرشەكەدا بە موشەك كراوەتە ئامانج.

ئەو هێرشە پاش تەقینەوە خوێناوییەكەی چەند رۆژی رابردووی بەغدا دێت كە بەهۆیەوە لانی كەم 292 كەس كوژران لە ناوچەی كەرادە كە زۆرینەی دانیشتوانی شیعە مەزهەبن.

ئەو تەقینەوەیە خوێناویترن بوو لەدوای روخانی رژێمەكەی سەدام حوسەین لەساڵی 2003 ەوە تائێستا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

د چەند دەمژمێرێن بوریدا 550 سڤیل ل مۆسلێ هاتنە رزگارکرن

Lalish Duhok

نێچيرڤان بارزانى پيرۆزباهيێ ل سه‌رۆكێ ئازه‌ربایجانێ دكه‌ت

Lalish Duhok

سه‌رۆك بارزانى:هه‌كه‌ پارتى سه‌ركه‌فتنه‌كا مه‌زن ب ده‌ستڤه‌ئينا دێ چاكسازيێن مه‌زن كه‌ت

Lalish Duhok