شبكة لالش الاعلامية

نەتەوەيێن ئێكگرتى هاريكاريا راپرسیا هەرێما کوردستانێ دكت

نەتەوەيێن ئێكگرتى هاريكاريا راپرسیا هەرێما کوردستانێ دكت 

تۆرا لالش يا راگه‌هاندنێ10ebc7e6321668080b5bab5e0db2f900_L

نەتەوە یەكگرتووەكان بڕیاری داوە وەك ئەو هاوكارییەی كە پێشكەشی وڵاتە سەربەخۆكانی جیهانی دەكات، بە هەمان شێوەش هاوكاریی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی كوردستان بكات.

هەندێن محەمەد، سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 2016 -7 -18 بە )باسنیوز(ی ڕاگەیاند: “نەتەوە یەكگرتووەكان بڕیاری انداوە هاوكاری لۆجستیكی و راوێژی كارگێڕی بوارەكانی هەڵبژاردنمان پێشكەش بكەن، هەم بەمەبەستی داڕشتنی پەیكەری كارگێڕی لەناو دەستەی سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان و هەمیش بۆ ئەوەی ڕامان بهێنن بەمەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە كوردستان ئەو هاوكارییانەش هەمان ئەو سیستمی هاوكارییانەیە كە پێشكەشی وڵاتە سەربەخۆكانی دنیای دەكات”.

لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا سەرۆكی كۆمیسیۆن گوتیشی: “كۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و ڕاپرسی هەموو دەسەڵاتێكی یاسایی هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەو ڕیفراندۆمەی كە باسی لێوە دەكرێت و دەتوانین وەك یەكەم كاریش بێت ئەو ئەركە ڕاپەڕێنین، بەڵام تاكوو ئێستا بە فەرمی ئاگادار نەكراوینەتەوە.”

لەبارەی دامەزراندنی ئەو 500 فەرمانبەرەی كە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە كوردستان پێویستی پێیەتی هەندرێن محەمەد، سەرۆكی كۆمیسیۆن گوتی: “ڕێكارەكان پێویستی بە كاتی زیاتر هەیە، نەمانتوانیوە ئەو ڕێكارانە تێپەڕێنین، بەڵام ئەو ناوانەی دەردەچن و كۆمیسیۆن كارەكانی خۆی لە ڕێگەی فەرمانبەرانی خۆیەوە جێبەجێ دەكات.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌عدى پیره‌: دێ پرۆژه‌یێ پارتى و ئێكه‌تى پێشكێشی ئالیێن دى كه‌ین

Lalish Duhok

ده‌ربارەی  پيڤه‌له‌رزا ئيرۆ  يا هەرێمێ راگەهاندنه‌ك هاته‌ به‌لاڤكرن 

Lalish Duhok

208 هزار گه‌شتیار هاتینه‌ هه‌رێما كوردستانێ

Lalish Duhok