شبكة لالش الاعلامية

ژمارا ئاوارێن عێراقێ گه‌هشته‌ 5 ملیۆن كه‌سان

لژنا كۆچ و كۆچبه‌ران: ژمارا ئاوارێن عێراقێ گه‌هشته‌ 5 ملیۆن كه‌سان620X339521771_200910281112360046

كوردستان تيڤى

لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پێشبینی ده‌كات ژماره‌ی ئاواره‌كانی مووسڵ بگاته‌ یه‌ك ملیۆن كه‌س.

له‌ ئێستاشه‌وه‌ ژماره‌ی ئاواره‌كانی نێوخۆی عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ پێنج ملیۆن، به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی كه‌ لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ ژماره‌ی ئاواره‌كانی ناوخۆی عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ نزیكه‌ی پێنج ملیۆن كه‌س.

پێشبینیشی كرد كه‌ ژماره‌ی ئاواره‌كانی شاری مووسڵ بگاته‌ یه‌ك ملیۆن كه‌س، سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ ره‌عد ده‌هلكی رایگه‌یاند ژماره‌ی ئاواره‌كانی ناوخۆی عێراق، گه‌یشتووه‌ته‌ نزیكه‌ی پێنج ملیۆن كه‌س كه‌ 800 هه‌زاریان دانیشتوی شاری رومادی ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نبارن.

ده‌هلكی ئاماژه‌ی به‌ ژماره‌ی ئاواره‌كانی موسڵ كرد و رایگه‌یاند كه‌ ژماره‌ی خێزانه‌ ئاواره‌كانی مووسڵ گه‌یشتووه‌ته‌ چوار هه‌زار خێزان و گوتیشی؛ پێشبینی ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ و گه‌یشتنی شه‌ڕه‌كه‌ بۆ ناو جه‌رگه‌ی شاره‌كه‌ ژماره‌ی ئاواره‌كان بگاته‌ یه‌ك ملیۆن كه‌س.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌شڵێ كه‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پێشوازیكردن له‌ ئاواره‌كانی موسڵ وه‌ك پێویست نه‌بووه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ته‌رخان نه‌كردنی پاره‌ و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی هاوكاریی رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شانده‌كی بنگه‌هێ لالش سه‌ره‌دانا دەستەكا کۆمکرنا گرۆڤان و چارەسەریێ بۆ جینۆسایدا ئێزدیان ل دهۆكێ كر

karwanhaji

ئێکەتی: دێ ب یەکدەنگی ل گەل پارتی چینە بەغدا

Lalish Duhok

فازڵ میرانی: كۆمبوونا مه‌ ل گه‌ڵ ئێكه‌تى ئیجابی بوو

Lalish Duhok