شبكة لالش الاعلامية

رۆژئاڤايێ کەرکووکێ..6 چەکدارێن داعش خۆ رادەستی پێشمەرگەى کر

رۆژئاڤايێ کەرکووکێ..6 چەکدارێن داعش خۆ رادەستی پێشمەرگەى کر231983Image1

رووداو- هەولێر

شەش چەکداری داعش لە میحوەری رۆژئاوای کەرکووکەوە خۆیان رادەستی هێزی پێشمەرگە کرد.

کەمال کەرکووکی، بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووک بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: “بەیانی ئەمڕۆ شەممە 23-7-2016 ، شەش چەکداری داعش خۆیان رادەستی هێزی پێشمەرگە کردووە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستیپێکردووە”.

کەمال کەرکووکی ، ئامادە نەبوو زانیاری زیاتر لەسەر ئەو چەکدارانە ئاشکرا بکات و گوتی:” یەکێک لە چەکدارەکان بە برینداری خۆی گەیاندووەتە سەنگەرەکانی پێشمەرگە”.

شەوی هەینی 22-7-2016 پێشمەرگە هێرشێکی داعشی لە رۆژئاوای کەرکووک تێکشکاند و داعش زیانی گیانی و ماددی زۆری بەرکەوت.

کەمال کەرکووکی، بەرپرسی میحوەری پێشمەرگە لە رۆژئاوای کەرکووک بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند كاژێر 22:00 شەوی هەینی 22-7-2016 چەكدارانی داعش لە رۆژئاوای کەرکووک هێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، بەڵام هێرشەکەمان تێکشکاند”.

کەرکووکی راشیگەیاند “شەڕ و پێکدادان 20 خولەک بەردەوام بوو، دواتر تێکمانشکاندن، چەكدارانی داعش زیانی گیانی و ماددی زۆریان بەرکەوت”.

هێرشەكە بۆسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە فولكەی وادی نەفت لە میحوەری رۆژئاوای كەركووك ئەنجامدرابوو و بەپێی زانیارییەكان لە شەڕەكەدا تەنیا سێ پێشمەرگە برینداربوونە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

عه‌بادی ره‌تكر پشكا هه‌رێما كوردستانێ ژ بودجێ زێده‌ بكت

Lalish Duhok

سوبه‌ دێ دابه‌شكرنا مووچه‌ی ژ وه‌زاره‌تا پێشمه‌رگه‌ی ده‌ست پێ كه‌ت

Lalish Duhok

ئه‌ندامێن كورد يێن لژنا نڤيسينا دستوورى هاتنه‌ زێده‌كرن

Lalish Duhok