فیدراسیۆنا پەنابەران: سەربەخۆیا کوردستانێ مەترسیێن سەر پەنابەران کێمتر دکت
هەولێر- KDP.info- ![]()
سەرپەرشتیاری فیدڕاسیۆنی پەناپەبەران ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەگەر ھەرێمی کوردستان ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ، ئەوکات دەتوانێ بەرگری لەو پەنابەرانەی ھەرێم بکات، کە ھەڕەشەیان لەسەرە و دەڵێت، عێراق لەگەل ھەندێ وڵات ڕێک کەوتووە و دژی پەنابەران بڕیاری دەرکردووە، ئەوەش زیانی ھەبووە لەسەر ژیانی پەنابەرانی ھەرێمی کوردستان.
(ئاری جەلال)، سەرپەرشتیاری فیدڕاسیۆنی پەناپەبەران لە ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”زۆرێک لەو بڕیارانەی دەربارەی پەنابەران دەردەکرێن بە پێی ڕێککەوتنی نێوان وڵاتانە، بۆیە زۆر جار کە بڕیارێک دەربارەی پەنابەران و ناردنەوەیان دەدرێت، بە ھۆی نەبوونی دەوڵەتەوە، حکوومەتی عێراق بڕیار لەسەر چارەنووسی پەنابەرانی کوردستانیش دەدات و بەو ھۆیەوە زیانی زۆریش بەر پەنابەرانی ھەرێمی کوردستان کەوتووە، بەتایبەت ئەوانەی لەلایەن وڵاتانی جیھانەوە مافی پێدانی پەنابەرییان ڕەت دەکرێتەوە و بەزۆر ڕەوانەی عێراق دەکرێنەوە.”
(ئاری جەلال) گۆتیشی: ”ئەگەر ئێمە لە ھەرێمی کوردستان ببین بە دەوڵەتی سەربەخۆ، ئەوکات وڵاتان بۆ ھەر کێشەیەکی پەنابەران پرس بە دەوڵەتی کوردستان دەکەن و عێراق ھیچ مافێکی بەسەر ئێمەەوە نامێنێت، ھیوادارین دوای پڕۆسەی ڕیفڕاندۆم و ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێداچوونەوە بەو بڕیارانەدا بکات، کە لە لایەن وڵاتانی ئەورووپاوە دژی پەنابەران دەرکراون و ھیچ ڕێککەوتنێک بۆ ناردنەوەی بەزۆریی پەنابەران ئمیزا نەکات، جگە لەوەش ھێزی ھەبوونی دەوڵەت، ھێزی یاسایی زیاتر بە پەنابەران دەدات.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
