شبكة لالش الاعلامية

حکوومەتا هەرێما کوردستانێ ئیدانا هێرشا میونشن دکت

حکوومەتا هەرێما کوردستانێ ئیدانا هێرشا میونشن دکت231974Image1

رووداو- هەولێر

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان هێرشەکەی میونشن لە ویلایەتی باڤاریای ئەڵمانیا ئیدانە دەکات و رایدەگەیێنێت: “دڵمان لای قوربانییەکانە”.

شەوی هەینی 22-7-2016، گەنجێکی 18 ساڵانی ئەڵمانی بەڕەگەز ئێرانی هێرشی چەکداریی کردە سەر بازاڕێکی شاری میونشن و تەقەی لەو خەڵکە کردکە لە دەورووبەری فرۆشگای ماکدۆناڵدز کۆبووبوونەوە. لە ئەنجامدا 9 کەس کوژران و 21 کەسی دیکەشی بریندار کرد، دواتریش خۆی کوشت.

سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە توویتێکدا لە ئەکاوەنتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر رایگەیاند: “بە تووندی ئیدانەی ئەو هێرشە ترسنۆکانەی سەر خەڵکی سڤیل لە شاری میونشن دەکەین، دڵمان لای قوربانییەکانە و نزایان بۆ دەکەین”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

31 كه‌سان ل رۆژانێن جه‌ژنێ گیانێ خوه‌ ژ ده‌ست دایه‌

Lalish Duhok

هشيار زێبارى: پارتى شه‌رعيه‌تا خۆ ل كه‌ركووك و شنگالێ ڤه‌گه‌ڕاند

Lalish Duhok

سه‌رۆكوه‌زیرێن هه‌رێمێ ل دۆر پێكهاتان نامه‌یه‌ك هنارت

Lalish Duhok