شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا پێشمەرگەى: پێشمەرگە ل ناڤ مووسلێ دا نامينت

وەزارەتا پێشمەرگەى: پێشمەرگە ل ناڤ مووسلێ دا نامينت 232063Image1

رووداو- هەولێر

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێ، پێشمەرگە لەنێو موسڵ نامێنێتەوە و دەشڵێت:” هەموو ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی پارێزگای نەینەوا کۆنترۆڵ دەکەینەوە، وەزیری بەرگریی عێراقیش نەیگوتووە رێگە بە پێشمەگە نادەین بەشداری کۆنترۆڵکردنەوەی سەنتەری موسڵ بکات”.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند “تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەبارەی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵی سەنتەری پارێزگای نەینەوا لەگەڵ حکومەتی عێراق نەکراوە، هەر کاتێک ئەو پرسە گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت، ئەوا هەڵوێستی خۆمان بە روون و ئاشکرا دەخەینەڕوو، پێویستیشە بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی سەنتەری موسڵ رێککەوتن لەسەر ئایندە و بەڕێوەبردنی ئەو شارە بکرێت”.

یاوەری ئاماژەی بەوەکرد، پێشمەرگە ساڵێک و شەش مانگە دەستی بە پرۆسەی کۆنترڵکردنەوەی ناوچە کوردستانییەکانی پارێزگای نەینەوا کردووە، تاوەکو ئێستاش سێ قەزا و حەوت ناحیە بەتەواوی سنوورەکانیانەوە کۆنترۆڵکراونەتەوە، هەموو ئەو ناوچەش کۆنترۆڵ دەکەنەوە کە کوردستانین و تاوەکو ئێستا لەدەستی داعش دان.

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت تاوەکو ئێستا پێشمەرگە بەرنامەی چوونە نێو موسڵی نییە، ئەگەر بە رێککەوتنیش پێشمەرگە بچێتە نێو شاری موسڵ و بەشداری لە کۆنترۆڵکردنەوەی سەنتەری موسڵ بکات، ئەوا هێزەکانی پێشمەرگە لەنێو شارەکە نامێننەوە و دوای کۆنترۆڵکردنەوەی، دەردەچن و شارەکە بەجێدەهێڵن.

لەبارەی لێدوانەکەی خالید عوبەیدی، وەزیری بەرگریی عێراق، لەبەرامبەر رێگەنادان بە هێزەکانی پێشمەرگە لە بەشدارییکردنی پرۆسەی کۆنترۆڵکردنەوەی سەنتەری موسڵ، یاوەر رایگەیاند “وەزیری بەرگری نەیگوتووە رێگە بە بەشداری پێشمەرگە نادەین، بەڵکو باسی ئەوەی کردووە تاوەکو ئێستا لەوبارەوە رێککەوتن نەکراوە، ئێمە نەمانگوتووە دەچینە سەنتەری موسڵ، بۆیە ئەم پرسە بە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا یەکلایی دەبێتەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزیری کارەبا: بە نەهێشتنی سەرپێچییەکان رەوشی کارەبا باشتر دەبێت

Lalish Duhok

سەرۆک بارزانی ھیڤی خواست ئازارێن گەلێ کورد ل سووریا ب دووماھی بھێن

Lalish Duhok

سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ پێشوازى ل سەرۆک کۆمارێ عێراقا فیدرال کر

Lalish Duhok