شبكة لالش الاعلامية

هێمن هەورامی:پشتى داعش دڤێت رێكکەفتنا سیاسی ل سەر مووسلێ بێته‌ كرن

هێمن هەورا141582016_882016122138thumbfc51092f127می:پشتى داعش دڤێت رێكکەفتنا سیاسی ل سەر مووسلێ بێته‌ كرن

دواڕۆژ
بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی ئاشكرای دەكات، بارزانی بە نوێنەری تایبەتی ئۆباما بۆ شەڕی روبەڕوبونەوەی داعش راگەیاندووە، پێویستە رێككەوتنێكی سیاسی لەسەر بەڕێوەبردنی موسڵ دوای دەركردنی داعش ئەنجامبدرێت.

هێمن هەورامی، ئەندامی سەكردایەتی و بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە لێدوانێكی تایبەتدا بەدواڕۆژی راگەیاند” بارزانی لەگەڵ برێت ماكگۆرك لەسەر پرسی رێككەوتنێكی سیاسی لەسەر ئیدارەی موسڵ دوای دەركردنی داعش گفتوگۆی كردوە، بەتایبەت ئەمنیەتی كوردانی ئێزیدی لە ناوچەی شنگال و كوردانی شەبەك و ئیدارەكردنی ناوخۆ و دەرەوەی پارێزگای موسڵ لە دوای پرۆسەی ئازاد كردن بەچ شێوازێك دەبێت”.

هێمن هەورامی، وتیشی” بارزانی بە برێت مەكگۆركی راگەیاندووە، ئۆپراسیۆنی ئازادكردنەوەی موسڵ تەنها ئۆپراسیۆنێكی سەربازی نیە، بەڵكو ئۆپراسیۆنێكی سیاسی و مرۆییشە، چونكە پێشبینی دەكرێت (700 هەزار بۆ یەك ملیۆن) خەڵكی ناو موسڵ ئاوارەبن و روو لە هەرێمی كوردستان بكەن، ئەمەش لە دەرەوەی تواناكانی هەرێمی كوردستانە لەرووی خزمەتگوزاریی و پێداویستییەكانیان “.

بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی، ئاماژەی بەوەشكرد، بارزانی داواشیكردوە پێویستە ئەمەریكاو حكومەتی عێراقی پابەندبن بەوەی كە چۆن هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكەن ، چونكە گرنگە بۆ كورد بزانێت كامانەن ئەو هێزانەی كە بەشداردەبن لە پرۆسەی ئازادی موسڵ و كاریگەری ئەوانیش بە رێككەوتنامەی شارەكە چی دەبێت.

هێمن هەورامی، روونیشیكردەوە، ئەو ناوچانەی كە پێشمەرگەی كوردستان رزگاری كردوون نە هی پارتی یەو نە هی هیچ لایەنێك نیە بەتەنها، بەڵكو هی هەموو كوردەو بۆیە دەبێت هەموو حزبەكان پاڵپشت بن بۆ مانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لەو ناوچانە، چونكە ئەو شوێنانە ناوچەیەكی كوردستانین و بەشێكن لە جوگرافیای هەرێمی كوردستان”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کورده‌ك خۆ بۆ کۆنگرێسێ ئەمریکا کاندید دکت

Lalish Duhok

سەرۆك بارزانی ڤه‌گەریا كوردستانێ

Lalish Duhok

ئه‌ندامه‌كا جڤاتا نوونه‌رێن عيراقێ: مه‌ كاريه‌ گه‌له‌ك پرۆژان بۆ ده‌ڤه‌رێن ماده‌یا 140 بده‌ستخۆڤه‌ بینین

Lalish Duhok