بودجا 2017 ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نێ وه‌زیرێن عێراقێ هاته كرن
بەغدا-KDP.info-![]()
بوودجه‌ی گشتی ساڵی 2017ـی عێراق ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كراوه و بڕه‌كه‌ی كه‌متر ده‌بێت له‌ساڵانی پێشوو وسندووقی دراوی نێوده‌وله‌تیش ژماره‌یه‌ك مه‌رجی داناوه.
(نه‌جیبه نه‌جیب) ئەندامی لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: “بوودجه‌ی گشتی 2017ـی عێراق له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كراوه به‌ڵام جارێكی تر له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا دایدەڕێژنەوە؛ بوودجه‌کە جیاوازە لەوسا، ئاخر نەوت بازاڕی شکاوە؛ كورتهێنانەکەیش ده‌بێت بە داهاتی ناوخۆ و، بە‌و قه‌رزانه‌ی عێراق کردوویەتی، پڕ بکرێتەوە.”
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی: “بوودجه‌ی 2017 كه‌متر ده‌بێت له بوودجه‌ی پارەکە؛ دیارە سندووقە نێودەوڵەتییەکەی نەختینە، وەختی خۆی بە چەن مەرجێک قەرزی داوە بە عێراق و، لە داڕشتنی بوودجەکەی ٢٠١٧ـدا دەشێ ئەو مەرجانە ڕەچاو بکرێ؛ بۆ نموونە بابه‌تی دامه‌زراندن و، وه‌به‌رهێنان و زێده‌كردنی داهاتی نه‌وت و كه‌رتی ئه‌منی و په‌روه‌رده و ته‌ندروستی.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
