کۆمارا چیک راهێنانێ ب پێشمەرگەى دکت
باسنيۆز:
10 ئه‌فسه‌ر له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕه‌وانه‌ی كۆماری چیك دەکرێن و كۆماری چیك بڕیاری داوه به كردنه‌وه‌ی خولێكی ڕاهێنان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه تایبه‌ته به پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مینی چێنراو.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی (Mlada fronta Dnes)ی چیكی، نزیكه‌ی 10 ئه‌فسه‌ر له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌م نزیكانه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی بۆهێمیا ده‌كرێن له كۆماری چیك و لەلایەن سوپای ئەو وڵاتەوە ڕاهێنانی تایبه‌ت به هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و بۆمبی چێنراویان پی دەبینرێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه، ئامانچ له‌م هاوكارییه زیاتر یارمه‌تیدانی پێشمه‌رگه‌یه بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ده‌ست چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، ناسراو به (داعش)، ڕزگار ده‌كرێن.
كۆماری چیك، وه‌ك یه‌كێك له ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵەتی دژ به چه‌كدارانی داعش، پێشووتریش چه‌ند كاروانێك له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه و ڕاهێنانی سه‌ربازی بە هێزی پێشمه‌رگه کوردستان كردووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
