”چاڤهرێ دئێته كرن ل هەفتيا داهاتى مووچێ بەشهکێ زۆر يێ وەزارهتان بێته دابهشكرن“
باسنيۆز:
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، زانیاری لەنێو وەزارەت هەیە کە ئاماژە بەوە دەکات، لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی زۆربەی وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
پاش ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە 28\8\2016، وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، ئاماژەی بەوە کرد، ڕۆژی دووشەممە 29\8\2016، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش دەکرێت. ئەوەش ڕوون کراوەتەوە کە ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممە 30 و 31\8\2016، مووچەی هەردوو یەکەی 80 و 70 لە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
سەبارەت بە مووچەی وەزارەتەکانی دیکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرچاوەیەک لەنێو وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، هێشتا بە تەواوی بڕیار لەسەر دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی دیکە بە ڕوونی نەدراوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیە، خشتەی مووچەی چەند وەزارەتێک بۆ هەفتەی داهاتوو ڕابگەیەندرێت.
سەرچاوەکەی (باسنیوز) گوتیشی: ”لەناو وەزارەتی دارایی قسە لەسەر ئەوە دەکرێت کە زەحمەتە سەرجەم وەزارەتەکان لە پێش پشووی جەژنی قوربان مووچەی مانگی 7 وەربگرن، بەڵام ڕەنگە بە خێرایی و لە ماوەی 5 ڕۆژی هەفتەی داهاتوودا، مووچەی زۆربەی وەزارەتەکان دابەش بکرێت“.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
