مه‌سرور بارزانی: نۆكه ده‌رفه‌تا ئه‌نجامدانا ریفراندۆمێ بۆ مه دئارادایه
ZNA – ھەولێر
ئه‌مڕۆ 29/8/2016 (مه‌سرور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له (نه‌دیم زه‌هاوی) په‌رله‌مانتاری به‌ریتانی تیشكی خسته سه‌ر پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی ریفرادۆم و رایگه‌یاند، ئێستا ده‌رفه‌تی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ ئێمه له‌ئارادایه.
له دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵیه‌كان و په‌ره‌سه‌ندنه سه‌ربازی و سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كان له به‌غدا گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا و جه‌خت له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ و ئه‌و ناوچانه‌ش كرا، كه تا ئێستا له‌ژێر كۆنترۆڵی تیرۆریستانی داعش دان.
په‌یوه‌ست به ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ، مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی و هاوپه‌یمانی جیهانی به سه‌ركردایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دا و جه‌ختی له گرنگی رێككه‌وتنی سیاسی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه له‌دوای داعش كرده‌وه.
هه‌ر له دیداره‌كه گفتوگۆ له‌باره‌ی كێشه و جیاوازییه سیاسیه‌كان و پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان كرا، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كاته‌كه‌ی به گونجاو دانا و رایگه‌یاند، ئێستا ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆسه‌یه له ئارادایه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
