هاتوچوويا هه‌ولێر: زێده‌تر ژ 300 ترومبێلا ده‌ست ب سه‌ردا هاته گرتن
كوردستان تى ڤى 
وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا زیاتر له 300 ئۆتۆمبێل كه جامی ره‌ش و تابلۆكانیان گۆڕیوه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
ده‌سته‌به‌سه‌رداگرتنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی هاتوچۆی هه‌ولێردایه كه‌له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا ئه‌نجامدراوه.
فازڵ حاجی وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند، زیاتر له 300 ئۆتۆمبێل ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه كه‌تابلۆكانیان گۆڕیوه‌و تابلۆی “كاتی ساخته‌یان” به‌ستووه، هه‌روه‌ها جامی ئۆتۆمبێله‌كانیان ره‌شكردووه یان بێ مۆڵه‌ت لێیان خوڕیوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی سه‌رپێچییان كردووه به بڕی ملیۆنێك دینار غه‌رامه‌ده‌كرێن و ده‌درێنه دادگا‌و به‌پێی مادده‌ی 279ی یاسای سزادانی عێراقی دادگایی ده‌كرێن.
وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر وتیشی “له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا رووبه‌رووی گرفت بوینه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌له‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كاندا كاریان ده‌كرد، له یه‌كێك له‌رووداوه‌كاندا ته‌قه له‌تیمێك كراوه‌و كارمه‌ندێكی هاتوچۆ برینداربووه‌و له‌ئێستاشدا له نه‌خۆشخانه‌یه”.
رونیشیكرده‌وه، برینداره‌كه گوله به‌رقاچی كه‌وتووه‌و له‌ئێستادا دۆخی ته‌ندروستی جێگیره‌و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش به‌رده‌وامی هه‌یه له‌شاری هه‌ولێردا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
