سەرۆكێ ئۆزبەكستانێ وهغهرا داویێ كر
خەندان
سێ سەرچاوەی نافەرمی دیپلۆماسی ئەمڕۆ بەرۆیتەرز-یان راگەیاند، سەرۆكی ئۆزبەكستان كۆچی دوایی كردووە، دوای توشبونی بەجەڵتەی مێشك لەتەمەنی 78 ساڵیدا.
ئەو ئاژانسە لەزاری یەكێك لەسەرچاوەكانەوە بڵاویكردەوە كە ئیسلام كەریمۆڤ، سەرۆكی ئۆزبەكستان بەیانی ئەمڕۆ هەینی كۆچی دوایی كردووە، كە لەرۆژی شەممەی ڕابردووەوە لەنەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشكیدا بوو.
پێشتریش حكومەتی ئۆزبەكستان لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئیسلام كەریمۆڤ لەبارودۆخێكی خراپی تەندروستیدایە.
لەبەیاننامەكەدا هاتبوو “بەدڵێكی خەمبارەوە پێتان رادەگەیەنین كە تەندروستی سەرۆكەكەمان لە 24 كاتژمێری رابردوودا بەپێی وتەی پزیشكەكانی، زۆر تێكچووەو ئێستا سەرۆك لەباری مەترسیدایە”.
ئەوەش دوای ئەوەهات، چەند رۆژێك لەمەوبەر لۆلای كچی سەرۆكی ئۆزبەكستان رایگەیاند، كەریمۆڤ تووشی خوێنبەربوونی مولولەكانی مێشك بووە.
ئیسلام كەریمۆڤ لەساڵی 1989وە رژێمێكی تاكڕەوی بەرێوەدەبرد لەئۆزبەكستان، تۆمەتباردەكرێت بەسەركوتكردنی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەكەییو رێگەی نەداوە بەدەركەوتنی جێگرەوەیەك بۆ خۆی، لەناوەڕاستی مانگی رابردووشەوە هیچ دەركەوتنێكی نەبووە.
بەپێی ئەسۆشێتدپرێس، كۆچی دوایی كەریمۆڤ نیگەرانی زیاتر دەكاتو ئۆزبەكستان رەنگە رووبەڕووی شەرو ناكۆكی نێوخۆیی بكاتەوە، لەسەر سەركردایەتیكردنو حوكمڕانی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
