نێچیرڤان بارزانی و نوونەرێ تایبەتێ نەتەوەيێن ئێكگرتى بهحسێ پلانا پشتى ئازادکرنا مووسلێ كرن
ZNA- هەولێر
نیوەڕۆی ئەمڕۆ “نێچیرڤان بارزانی” سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە “یان کۆبیش” نوێنەری تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەتان لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کۆبیش خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی ھەرێمی کوردستان دەربڕی و دەستخۆشی لە دوا سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری بۆ بەغدا کرد و بە سەردانێکی سەرکەوتووی وەسفکرد کە ئەنجامی باشی لێکەوتۆتەوە و ھیوای خواست پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا زیاتر تۆکمە بکرێن بەتایبەتی لە بوارەکانی وزە و ئاسایش و داڕشتنی پلانێکی گونجاو بە ھاوکاریی ھاوپەیمانان بۆ ڕزگارکردنی شاری مووسڵ و دەڤەرەکانی دیکە لە دەستی تیرۆرستانی داعش.
ھەروەک دەستخۆشی لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش کرد کە لەگەڵ ڕێکخراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەوانی دیکە، خەریکی داڕشتنی پلانێکن بۆئەوەی لە کاتی ئازادکرنەوەی شاری مووسڵ پێشوزای لەو ئاوارانە بکەن کە پێشبینی دەکرێت بەھۆی شەڕەوە ژمارەیەکی زۆری خەڵکی ئەو شارە ڕوو لە ھەرێمی کوردستان بکەن.
لای خۆیەوە سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان سوپاسی سەردان و ڕۆڵی کۆبیشی کرد دەربارەی زەمینە سازکردن بۆ دوا سەردانی شاندی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا کە ئەنجامی باشی لێکەوتەوە و پوختەیەکیشی دەرباری کۆبوونەوە و دیدارەکانی ئەو سەردانەی بۆ نوینەری تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق خستە ڕوو. ئاشکراشیکرد کە داوایان لە بەغدا کردووە لە کاتێکی زوودا پلانێکی ھاوبەش بۆ ڕزگارکردنی شاری مووسڵ و ناوچەکانی دیکە لە دەستی تیرۆرستانی داعش دابڕێژن و ھەماھەنگیی نێوان ھەولێر و بەغدا زیاتر بکرێت.
دەربارەی ڕێککەوتنی ھەولێر و بەغدا لەسەر ناردنی نەوتی کەرکووک بۆ دەرەوە، ئاماژەی بەوە دا کە ئەمە دەستکەوتێکە لە بەرژەوەندیی ھەموو پێکھاتەکانی گەلی عێراقدایە، جەختی لەوەش کردەوە کە گفتوگۆکانی نێوان ھەولێر و بەغدا بەردەوام دەبن و لەمبارەیەشەوە نەتەوە یەکگرتووەکان دتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.
تاوتوێکردنی بەردەوامیی ھاوکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە و پەنابەرانی دەستی تیرۆر و بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە و چەند بابەتێکی دیکەی پەیوەندیدار، لایەنێکی دیکەی دیدارەکە بوو.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
