شبكة لالش الاعلامية

کچا مایكل جاکسۆن ئاشکرابوو

کچا مایكل جاکسۆن ئاشکرابوو

خەندان12892016_jakson

کچەکەی مایکڵ جاکسۆن هاوڕێ کوڕەکەی دەباتە کۆشکەکەی باوکیەوەو لەوێ لەگەڵیدا دەمێنیتەوە، گومان دەکرێت کچەکەی مایکڵ بەنهێنی هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کوڕەدا کردبێت، بەو پێیەی ئەڵقەی هاوسەرگیری لەپەنجەی کوڕەکەدا بینراوە.

بەگوێرەی هەواڵی میدیا جیهانییەکان ئەو کوڕە پێشتر کاری گواستنەوەی پیتزای کردووە بۆ ئەو شوێنانەی لەڕێگەی تەلەفۆنەوە داوای دەکەن کە بە “پیتزا دیلیڤەری” ناسراوە.

پاریس جاکسۆن کچی ئەستێرەی کۆچکردووی گۆرانی پۆپی ئەمریکیی مایکڵ جاکسۆنە، ژووانی لەگەڵ هاوڕێ کوڕەکەی دەباتە کۆشکەکەی باوکییەوەو میدیاکانیش باس لەوە دەکەن ئەو کچە 18 ساڵەیە لەگەڵ ئەو هاوڕێیەیدا بەناوی میکایڵ سنۆدی بە نهێنی هاوسەرگیریی کردووە، بەڵام تائێستا هیچ شتێکی فەرمیی لەو بارەیەوە نییە.
لە وێنەیەکدا کە لە ئینستاگرامەکەی بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت سنودی ئەڵقەیەکی ئاڵتوونیی لە پەنجەدایە، ئەوەش گومانەکان بۆ هاوسەرگیریی لەگەڵ کچەکەی مایکڵ جاکسۆن زیاتر دەکات.

سنۆدی شەش مانگی بەر لە ئێستاو پێش ئەوەی پاریس بناسێت ئیشی گواستنەوەی پیتزای کردووە، بەڵام دوای ناسینی کچەکەی جاکسۆن وازی لە کارەکەی هێناوە.

پاریس جاکسۆن یەکێکە لە سێ منداڵەکەی مایکڵ جاکسۆن و دوای ئەوەی تەمەنی 18 ساڵی تێپەڕاند، بڕێکی زۆری لە سامانەکەی باوکی بۆ مایەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ده‌ركه‌فتنا عه‌وره‌كى ده‌گمه‌ن

Lalish Duhok

کوره‌ك ئایفۆنا ده‌یکا خۆ بۆ ماوێ 47 سالا ژ کارکرنێ رادگرت

Lalish Duhok

ماسيه‌كا ب پرچ و لنگ هاته‌ ديتن

Lalish Duhok