ئاماده‌كاری بۆ كۆنترۆلكرنا جه‌زیرا هیت و رومادی دئێته كرن 
كوردستان تيڤى
رافع فه‌هداوی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی هۆزه‌كانی ئه‌نبار رایگه‌یاند هێزه‌كانی حه‌شدی هۆزه‌كان، له پاڵ هێزه عێراقییه‌كان، به پاڵپشتی فڕۆكه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانان، خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی جه‌زیره‌ی رومادی و هیت .
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی فه‌هداوی، ئازادكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه زۆر ناخایه‌نێت، چونكه داعش هه‌میشه له شكستدایه، ئه‌مه جگه له بۆردوومانی خه‌ستی ئاسمانی كه هۆكارێكی گرنگی سه‌ركه‌وتنه‌كانه. هه‌رچه‌نده زیاتر باس له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ ده‌كرێت، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك شار‌و شارۆچكه‌ی سنووری پارێزگای ئه‌نباریش تاكو ئێستا له ژێر ده‌ستی داعشدا ماون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
