ئه‌نجومه‌نێ وه‌زیرێن هه‌رێما كوردستانێ په‌یامه‌ك به‌لاڤكر
باسنيۆز:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامی پیرۆزبایی جه‌ژنی قوربان بڵاو ده‌كاته‌وه و پیرۆزبایی له خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه برینداره‌كان ده‌كات.
له په‌یامێكیدا، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 11/9/2016 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كه وێنه‌یه‌كی بۆ (باس‌نیوز) نێردراوه، هیوا ده‌خوازێت ئه‌و جه‌ژنه، جه‌ژنی كۆتاییهاتنی تیرۆر و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری و خوشگوزه‌رانی بێت.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان، سه‌ره‌تا له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، برینداران و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، ئینجا له ته‌واوی موسلمانانی كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین، هیوادارین جه‌ژنی كۆتاییهاتنی تیرۆر و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری و خوشگوزه‌رانی بێت.
ئه‌م جه‌ژنه له كاتێكدایه كه هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كێك له سه‌رسه‌خترین دوژمنانی ژیان و ئازادی، له شه‌ڕێكی سه‌ختدایه و ڕۆژانه پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان به گیان و خوێنی خۆیان به‌رگری له كوردستانییان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها به‌هۆی شه‌ڕ و چه‌ندین هۆكاری دیكه‌وه، دۆخێكی سه‌ختی دارایی به‌رۆكی حكوومه‌ت و مووچه‌خۆرانی گرتووه و تێگه‌یشتن و به‌رگه‌گرتنی ئه‌وان بۆ ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه، مایه‌ی ئه‌وپه‌ڕی ڕێز و پێ‌زانین و سوپاسه.
به‌م بۆنه‌یه‌وه هه‌مووان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه گه‌وره‌ترین خه‌می ژیان و بژێوی هاووڵاتیانه و به ته‌واوی له دۆخیان تێده‌گات، به‌رده‌وام له هه‌وڵدایه و هه‌موو ڕێگه و كه‌ناڵه‌كان به‌كار ده‌هێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی چی زووتره چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه بدۆزێته‌وه.
هیوادارین جه‌ژنه‌كانی داهاتوو له سایه‌ی كوردستانێكی ئازادی دوور له شه‌ڕ و كێشه و ئاڵۆزی و قه‌یرانه‌كان بكه‌ینه‌وه و، ئارامی و سه‌قامگیری و خوشگوزرانی بۆ هه‌مووان بگه‌ڕێته‌وه و ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆریش، سه‌ربه‌رزانه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێد و ماڵی خۆیان.
دووباره جه‌ژنی قوربان له هه‌مووان پیرۆز بێت و هیوای جه‌ژن و پشوویه‌كی ئارامتان بۆ ده‌خوازین.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
11/9/2016
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
