شبكة لالش الاعلامية

ژبلى دراڤێ ٢٠١٦ حكوومەتا عێراقێ ب٧٠٠ ملیار دیناران قەردارا جۆتیارێن كوردستانێ يه‌

ژبلى دراڤێ ٢٠١٦ حكوومەتا عێراقێ ب٧٠٠ ملیار دیناران قەردارا جۆتیارێن كوردستانێ يه‌

بەغدا-KDP.info-imagethumb

ئەندامێكی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاند، پارەی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ حكوومەتی عێراق ٧٠٠ ملیار دینار قەرزداری جووتیارانی كوردستانە، چەكی ٥٠% ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ پێش جەژنی قوربان گەیشتووەتە سایلۆییەكانی هەرێمی كوردستان و پارە بەسەر جووتیاران دابەش دەكرێت، ئەوەی دیكەی لە داهاتوودا دەدرێت.

(نەجیبە نەجیب) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: چەكی ٥٠% ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ پێش جەژنی قوربان گەیشتووەتە سایلۆییەكانی هەرێمی كوردستان، بەڵام لەبەر جەژن پارە دواكەوتووە و نەگەیشتووە، ئەگەرنا چەك بە بێ پارە ڕەوانە ناكرێت، ئەگەر تا ئێستا پارەكە نەهاتبێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا پارەی جووتیاران دێت.

گوتیشی: پارەی جووتیارانی هەرێمی كوردستان هی ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ حكوومەتی عێراق ٧٠٠ ملیار دینار قەرزدارە، جگە لە پارەی ٢٠١٦، واتە ٣٥٠ ملیار دینار ئەوجارە بەسەر جووتیاران دابەش دەكرێت ئەوەی دیكەیش لە داهاتوودا دەدرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

گه‌ميه‌كا كۆچبه‌ران بن ئاڤ بوو

Lalish Duhok

وه‌زاره‌تا پێشمه‌رگه‌ى: ئێكخستنا هێزێن پێشمه‌رگه‌ى ل ژێر چه‌ترا وه‌زاره‌تا پێشمه‌رگه‌ى به‌رده‌وامه‌

Lalish Duhok

ناتۆ: لێدانا سووریا په‌یامه‌ك بوو بۆ رووسیا و ئيران

Lalish Duhok