شبكة لالش الاعلامية

سالانە وەزارەتا پەروەردێ پێتڤى ب 17 ملیۆن پەرتۆكايه‌

سالانە وەزارەتا پەروەردێ پێتڤى ب 17 ملیۆن پەرتۆكايه‌

رووداو- سلێمانی247458image1

وەرزی نوێی خوێندنی ئەمساڵ هەفتەیەکی دیکە دەستپێدەکات و قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستانیش ساڵانە پێویستیان بە 17 ملیۆن پەرتووک هەیە، چاپکردنی ئەو بڕە پەرتووکەش لە ساڵانی رابردوودا 12 ملیار دیناری بۆ خەرجکراوە.

نەوزاد مەحموود، بەرپرسی ژووری هەواڵی رووداو لە سلێمانی رایگەیاند، چاوەڕێدەکرێت کە سێکتەری پەروەردە لە باشووری کوردستان بە گشتی و لەشاری سلێمانی بەتایبەت دووچاری گرفی زیاتر ببێتەوە و کاریگەری راستەوخۆی هەبێت لەسەر دۆخی پەروەردە و فێرکردن.

بەرپرسی ژووری هەواڵی رووداو لە سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، “یەکێک لە گرفتە سەرەکییەکانی سێکتەری پەروەردە لە باشووری کوردستان نەبوونی مووچەی مامۆستایانە لەکاتی خۆیدا و ئەوەش وایکردووە کە مامۆستایانی ناڕازیی لەگەڵ دەستپێکردنی خوێندن بایکۆتی پرۆسەی خوێندن بکەن”.

لەبارەی بایکۆت و مۆڵەتی بێمووچەی مامۆستایان، نەوزاد مەحموود گوتیشی” بەشێکی زۆری مامۆستایان بەهۆی نەبوونی مووچەوە مۆڵەتی ساڵیان وەرگرتووە و هەندێکییان چوونەتە دەرەوەی باشووری کوردستان و بەشێکیان ناڕازین بەڵێنی بایکۆت کردنیان داوە، بەپێی گوتەی بەرپرسانی پەروەردەش 13 هەزار مامۆستا لە باشووری کوردستان مۆڵەتی بێ مووچەییان کردووە .

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا رایگەیاندووە، سەرەڕای هەموو قەیرانەکان بۆ ئەمساڵی خوێندن پەرتووک چاپدەکرێت و مامۆستایان و خوێندکاران ئاگادار دەکەینەوە کە پەرتووکی خۆیان وەردەگرن.

ساڵی رابردوو وەزیری پەروەردە لەگەڵ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان رایگەیاند، “بە بەهای 12 ملیار و 500 ملیۆن دینار پەرتووکی پڕۆگرامی خوێندنی قوتابیان چاپ کردووە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

توركیا دێ ئۆپه‌راسیۆنه‌كا له‌شكری ل هه‌رێمێ ئه‌نجام ده‌ت

Lalish Duhok

ئەمریکا پەیامەکا توند دگەهینیتە سەركردێن عێراقی

Lalish Duhok

ئه‌لمانیا 100 پاسان دده‌ته‌ هه‌ولێرێ

Lalish Duhok