ئيران ئاماده‌كارييان بۆ ڤه‌گه‌راندنا مالیكی دكت
K24 – هه‌ولێر
به‌پێی هه‌واڵێكی “الشرق اڵاوسگ”، به‌ر‌پرسێكی شیعه‌ی عێراق رایگه‌یاند سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق نوری مالیكی به پشت به‌ستن به هه‌ندێ گۆڕانكاری هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌دات و به جۆرێك به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێران ده‌زانێت كه خزمه‌تێكی زۆر به تاران كردووه، به‌تایبه‌تی له‌ماوه‌ی سزاكانی نێوده‌وڵه‌تی، ئاسانكاری بۆ ئێران كردووه.
ئاماژه به‌وه‌شی داوه كه هه‌ڵبژاردنی عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه له به‌رامبه‌ر دوو پرسی پێكه‌وه به‌ستراو بووه، یه‌كه‌میان سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانی سونه له ئاینده‌دا بدرێته مالیكی كه هاوكاته له‌گه‌ل هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و له به‌رژوه‌ندیی مالیكی دایه. دووه‌م، هه‌وڵدانی مالیكییه بۆ ئه‌وه‌ی كه ببێته سكرتێری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسیی عێراق كه بیرۆكه‌كه‌ی له ساڵی 2010 خراوه‌ڕوو.
به‌رپرسه‌كه‌ی شیعه هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات كه مالیكی ده‌یان گرووپی چه‌كدار له چوارچێوه‌ی حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه، سه‌رباری زاڵبوونی به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌گوترێت به‌ره‌ی چاكسازی له‌ناو په‌رله‌مان و به‌هۆیه‌وه به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانی به‌هێزه و هه‌وڵ ده‌دات پێگه‌یه‌كی سیاسی و هاوشێوه و ركابه‌ری پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران دروست بكات، كه ئه‌ویش ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسییه كه حه‌ز و ئارزه‌ووه‌كانی له دیداره سیاسییه‌كاندا بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته ده‌ربڕیوه.
پێشی وایه ده‌ستی ئێران له پشت هاندانی مالیكییه، كه به‌رامبه‌رعه‌بادی وه‌ك باڵانسێك ده‌بینێت و ده‌توانێت پێشی به ئاراسته‌ی زۆری عه‌بادی به‌ره‌و ئه‌مریكا بگرێت، كه كۆنترۆڵكردنی له‌ده‌ستداوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
