سه‌رۆك ئه‌ركانێ ئه‌مریكا: پابه‌ندین ب داوى ئينان به داعشێ ل عێراق و سووریايێ
خه‌ندان
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ئاماده‌یه‌و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه كۆتایی بهێنێت به گروپه تیرۆرسیتیه‌كان له‌عێراق و سوریا.
ئه‌و وتانه‌ی جه‌نه‌راڵ جۆ دانفۆر له‌میانه‌ی وته‌یه‌كیدا هات له‌به‌رده‌م كۆمیته‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی وڵاته‌كه‌ی به ئاماده‌بوونی ئاشتن كارته‌ر وه‌زیری به‌رگری.
جه‌نه‌راڵ جۆ دانفۆر رایگه‌یاند، نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به‌هێزه هاوبه‌شه‌كان و توانای ئه‌و هێزه بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه سه‌ربازییه‌كان له ئاینده‌دا، باسی له‌وه‌شكرد، هاوپه‌یمانان شانبه‌شانی هێزه‌نیشتمانیه‌كان له‌عێراق و سوریا پێشكه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونی گه‌وره‌یان به‌دیهێناوه له‌شه‌ری دژی داعشدا، له‌هه‌مانكاتدا گروپه‌تیرۆریستیه‌كانی له‌ناوچه‌كانی دیكه كردۆته ئامانج له‌وانه لیبیا‌و باكوری ئه‌فریكا.
جۆ دانفۆر جارێكی تر پابه‌ندی وڵاته‌كه‌ی و هاوپه‌یمانانی نیشاندا بۆ شكستپێهێنانی داعش و هه‌موو گروپ و تاقمه تیرۆرسیتیه‌كانی سه‌ربه‌و گروپه له‌هه‌رشوێنك بن.
“هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كه پشتیوانی له هێزه نیشتمانیه‌كان ده‌كه‌ن تواناكانی داعشیان تێكشكاندووه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی ده‌ره‌كی و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و گروپه‌یان كه‌مكردۆته‌وه و توانای هاتوچۆكردنیان سنورداركردوون، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی داعشیان له‌ناوبردووه‌و سه‌رچاوه‌كانی داهاتیان كه له‌به‌رده‌ستیان بوو كه‌متركردۆته‌وه، له‌هه‌موشی گرنگتر هاوپه‌یمانان ناوبانگ و ئه‌فسانه‌ی داعشیان تێكشكاندووه” . جه‌نراڵ دانفور وایوت.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له 19 ی ئه‌یلولی ساڵی 2014 ه‌وه ده‌ستیكردووه به ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی له‌دژی چه‌كدارانی داعش له‌عیراق و سوریا.
لەیەك ساڵی رابردوودا پەنجا هەزار هێرش كراوەتە سەر داعش كە زیاتر لە 30 هەزار بۆمب بەكارهاتووە، كە لە سێ بەشدا دوو بەشی لەعیراق بووەو بەشێكیشی لە سوریا بووە.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی ئه‌مریكا، پشتیوانی خۆشی ده‌ربری بۆ شایه‌تیدانی سه‌ركرده سه‌ربازیه‌كان له‌هه‌فته‌ی رابردوودا له ئه‌نجومه‌نی پیران كه سه‌باره‌ت به پێداویستی و كه‌می ئه‌ندامانی سوپا‌و كه‌ره‌سته‌و كۆمه‌ك و باربۆی توێژینه‌وه‌كان قسه‌یانكرد.
له‌و باره‌یه‌وه وتی “به‌ته‌واوی پشتیوانی بۆچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیان ده‌كه‌م سه‌باره‌ت به ئۆپراسیۆنه‌كان و ئاسته‌نگیه‌كانی بودجه كه‌رووبه‌رووی ئه‌ندامانی سوپا و به‌شه جیاجیاكان ده‌بێته‌وه”.
جه‌نرال جۆ دانفۆر جه‌ختیكرده‌وه له‌كاتێكدا كه ئاسته‌نگی و ته‌حه‌دیه‌كان له‌ئارادان، هێزه هاوبه‌شه‌كان به‌هێزترین و به‌تواناترین هێزی سه‌ربازی پرۆفیشناڵن له‌جیهاندا “ده‌توانین به‌رگری له‌نه‌ته‌وه‌كه‌مان و بكه‌ین و له‌ئاست به‌رپرسیه‌تیه‌كانی هاوپه‌یمانه‌كانماندا بین، له‌تواناشماندا هه‌یه به‌سه‌ر هه‌ر دوژمنێكدا زاڵ بین”.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا دانفۆر باسی له‌و ئاسته‌نگی و ته‌حه‌دا گه‌ورانه كرد كه له‌سه‌ر ئاستی وڵاتان له ئارادایه، به‌وته‌ی ئه‌و روسیا‌و چین و ئێران و كۆریای باكور به‌رده‌وامن له وه‌به‌رهێنان له توانا سه‌ربازیه‌كانیان كه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا.
رونیشیكرده‌وه، ئه‌و وڵاتانه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان له‌رێگه‌ی “كێبركێی دوژمنكارانه‌وه” به‌ره‌وپێش ده‌به‌ن كه ره‌هه‌ندێكی سه‌ربازیان هه‌یه و ره‌نگه له‌كۆتایدا ململانێی سه‌ربازی لێبكه‌وێته‌وه، نمونه‌كانیش بریتین كرده‌وه سه‌ربازیه‌كانی روسیا له ئۆكرانیا، تاقیكردنه‌وه مووشه‌كیه‌كانی كۆریای باكور و چالاكیه‌كانی چین له باشوری ده‌ریای چین، هه‌روه‌ها ده‌ستوه‌ردان و چالاكیه نه‌رێنیه‌كانی ئێرانه له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست.
سه‌ۆك ئه‌ركانی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له‌م وڵاتانه خۆیان به‌دوور ده‌گرن له رووبه‌رووبونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا, به‌ڵكو له‌جیاتی ئه‌وه په‌نا ده‌به‌ن بۆ شه‌ِری ناته‌قلیدی و هێرشی ئه‌لكترۆنی و ئابوریی هێزی هه‌ڵوێستوه‌رگرتن، ستراتیژی نیمچه سه‌ربازیی.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی ئه‌مریكا دوپاتیكرده‌وه گروپه‌كانی وه‌كو قاعیده‌و داعش تائێستاش هه‌ره‌شه‌ن بۆ سه‌رخه‌ڵكی ئه‌مریكاو دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانی ئاسایشی ئه‌مریكا، جه‌ختیكرده‌وه هێزه‌هاوبه‌شه‌كانیان به‌شداره و رووبه‌رووی هه‌موو ته‌حه‌داو هه‌ره‌شه‌كان ده‌بێته‌وه له‌ئێستاو ئه‌مرۆدا.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ناتوانن له‌نێوان مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مرۆو ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ی كه زۆر دڵنیان له‌ئاینده‌دا رووبه‌رووی ببنه‌وه یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرن وتی “بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌رووی هه‌ره‌شه‌كانی سبه‌ینێ بینه‌وه، پێویسته ئه‌مرۆ هه‌نگاو بنێین”.
له كۆتایی دیكه‌ی وته‌كانیدا جه‌نراڵ دانفور رایگه‌یاند، پرۆژه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌مركا كۆن بووه و به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه له‌هه‌مانكاتیشدا پێویسته ئه‌مریكا په‌ره‌بدات به بواره‌كانی دیكه‌ی فه‌زاو ئینته‌رنێت به‌مه‌به‌ستی پاراستنی پێگه‌ی ته‌قلیدی ئه‌مریكا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
