وه‌زاره‌تا ده‌رڤه‌يا ئه‌مریكا: شه‌رڤانێن كورد پێكهاته‌یه‌كێ هه‌ره كاریگه‌رن و پشته‌ڤانيا وانين
خه‌ندان
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی دوپاتكرده‌وه بۆ پشتیوانی شه‌ڕڤانانی كورد‌و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كورد پێكهاته‌یه‌كی هه‌ره كاریگه‌ری هێزه چه‌كداره‌كانه.
ئیلیزابیس ترودو، به‌رێوبه‌ری نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌یدا ئاماژه‌ی كرد به‌وه‌ی، كورد پێكهاته‌ی هه‌ره كاریگه‌ری نێو هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌و ئه‌وان، به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر پشتیوانیكردنیان له‌گه‌ڵ پشتیوانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی نێو ئه‌و هێزه بۆ گوشارخستنه سه‌ر داعش.
نیشاندانی به‌رده‌وامی ئه‌و پاڵپشتیه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ شه‌ڕڤانان، له‌كاتێكدایه ئه‌و وڵاته چاوی له‌وه‌یه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی كورده، رۆڵی سه‌ره‌كی ببینن له‌شه‌ڕی رزگاركردنی شاری ره‌ققه كه به‌پایته‌ختی داعش له‌سوریا داده‌نرێت.
به‌رپرسه‌كه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت هێزه‌كانی سوریای دیموكرات سه‌لماندویانه هاوبه‌شێكی متمانه‌پێكراو پشتپێبه‌ستراوو كاریگه‌رن، هه‌روه‌ها به‌توانان هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له‌مه‌نبه‌ج رویدا.
شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، له‌ئۆپه‌راسیۆنێكی 73 رۆژی‌دا به‌پاڵپشتی بۆردومانی فرۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا، توانییان شاری مه‌نبه‌ج له‌ژێر ده‌ستی داعش ده‌ربهێنن كه پێگه‌یه‌كی ستراتیژی رێكخراوه‌كه بوو له‌سوریا.
دوابه‌دوای ناڕه‌زاییه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا، شه‌ڕڤانانی كورد بڕیاریاندا له‌مه‌نبه‌ج كه ده‌كه‌وێته رۆژئاوای روباری فورات به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی روباره‌كه بكشێنه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پێی رێككه‌وتن‌و داواكاری ئه‌مریكا.
ئیلیزابیس ترودو ده‌رباره‌ی كشانه‌وه‌ی شه‌ڕڤانانی كورد به‌تایبه‌ت یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) به‌ره‌و ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فورات، جه‌ختیكرده‌وه كه هێزه كوردیه‌كان دوپاتیانكردۆته‌وه پابه‌ندن به‌به‌ڵێنه‌كانیان، كاتێك ناوچه‌كان له‌داعش ئازادكران ئه‌وا خه‌ڵك‌و هێزه‌كانی ئه‌و شوێنه به‌رپرسیارێتی ئاسایشی خۆیان له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
