شبكة لالش الاعلامية

هیچ بریاره‌ك بۆ راگرتنا هێلا ئینتەرنێتێ كوردستانێ نەهاتيه‌ دان

هیچ بریاره‌ك بۆ راگرتنا هێلا ئینتەرنێتێ كوردستانێ نەهاتيه‌ دان

رووداو – هەولێر

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە‌ و گەیاندن دەڵێ هیچ بڕیارێك بۆ راگرتنی ئینتەرنێتی كوردستان لەلایەن بەغداوە نەدراوە و بەشێكی كەمی ئینتەرنێتی كوردستان، پەیوەستە بە عێراقەوە، تەنانەت هەندێ‌ كات ئینتەرنێت لە كوردستانەوە بۆ هەندی ناوچەی عێراق دابین دەكرێت.

ئومێد محەممەد ساڵح، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە‌ و گەیاندنی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “هیچ بڕیارێك بۆ راگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێتی كوردستان نییە ‌و، ئینتەرنێتی كوردستان لە توركیا ‌و ئێران ‌و بەشێكی كەمیشی لە عێراقەوە دابین دەكرێت. هیچ بڕیارێكیش لەلایەن هیچ وڵاتێكەوە لەبارەی وەستاندنی ئینتەرنێت لەسەر باشووری کوردستان دەرنەچووە”.

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە‌و گەیاندن ئەوەشی خستەڕوو؛ هەندێکجار لە كوردستانەوە ئینتەرنێت بۆ هەندێک شار ‌و ناوچەی عێراق دابین دەكرێت.

ئینتەرنێتی هەموو هەرێمی كوردستان لەلایەن چوار كۆمپانیای سەرەكییەوە دابین دەكرێت، لەناوخۆی هەرێمی كوردستانیش نزیكەی 60 کۆمپانیا دابەشی دەكەنەوە.

دوای ئەوەی بە بڕیاری بەغدا گەشتە ئاسمانییەکان لە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی راگیران، دەنگۆی ئەوەی بڵاوبووەوە بە بڕیاری بەغدا ئینتەرنێتیش وەکو کارتێکی فشار لەسەر هەرێمی کوردستان دەوەستێندرێت، بەڵام گوتەبێژی گواستنەوە و گەیاندن ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل ئەمریکا 11 پۆلیس هاتنه‌ كوشتن و برينداركرن

Lalish Duhok

بارزانی: هه‌رێم ئاماده‌یه‌ د هه‌موو بواران دا په‌یوه‌ندیێن خوه‌ دگه‌ل توركیا پێشڤه‌ببه‌ت

Lalish Duhok

سالح موسلیم: کۆمبوونا سۆچی بۆ چارەسەركرنا كێشا كوردانه‌

Lalish Duhok