د ههيڤا داهاتى دا كارەبا نیشتمانی 3دهمژمێران دێ زێده بت
رووداو- هەولێر
گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا ئاشكرای دەكات، كارەبای نیشتمانی لە مانگی 10دا نزیكەی 3 كاژێر زیاد دەبێت و دەشڵێت “لەو مانگەدا دوای 12-ی شەو تاوەكو بەیانی رۆژی دوایی كارەبای نیشتمانی بە بەردەوام لەهەموو ناوچەكانی كوردستان دەدرێت، مەگەر شوێنێك كێشەی هونەری هەبێت”.
حەمە ئەمین هەورامانی، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “تێكڕای پێدانی كارەبای نیشتمانی لەمانگی 9 دا نزیكەی 15 كاژێر بووە، بەڵام لەمانگی 10دا بڕی كارەبای نیشتمانی زیاد دەبێت و نزیكەی 18 كاژێر كارەبای نیشتمانی دەدرێت، ئەوەش پەیوەندی بە كەمبوونەوەی خواستەوە هەیە لەسەر كارەبای نیشتمانی”.
گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان، باسی لەوەش كرد: “دانانی خشتەی كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكانیش، بەپێی شار و ناوچەكان دەگۆڕێ ، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی لەمانگی 10دا نزیكەی شەش كاژێر كارەبا دەدەن”.
دابەزینی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا، كە ئێستا بەرزترین خواست نزیكەی 3500 مێگاواتە، بووەتە هۆی زیادبوونی كاژێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی، بەرهەمهێنانی كارەباش جێگیرە و هەر نزیكەی2600 مێگاواتە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
