شبكة لالش الاعلامية

بارزانی سووپاسيا خۆراگريا گه‌لێ كورد ل رۆژئاڤايێ كوردستانێ دكت

بارزانی سووپاسيا خۆراگريا گه‌لێ كورد ل رۆژئاڤايێ كوردستانێ دكت

K24 – هه‌ولێر:f5f004df32cb9ed9383598eaecbb78a6_l

له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندێكی یه‌كێتی نووسه‌رانی كوردستان -‌ سووریا, مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سووپاسی خۆڕاگری گه‌لی كوردی له‌ رۆژئاوای كوردستان كرد.

ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان, بڵاویكرده‌وه‌, له‌ میانه‌ی ئه‌و دیداره‌دا, شاندی یەكێتیی نووسەرانی كوردستان- سووریا سوپاسی سەرۆك بارزانیان كرد بۆ پشتگیریكردن و یارمەتیدانی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان لە سووریا و كورتەیەكیان لە ئەرك و چالاكییەكانیان لە بواری ڕۆشنبیری و خزمەتكردنی پڕۆژەی نەتەوایەتی لە كوردستانی سووریا باس كرد. پێزانینیشیان بۆ خەبات و قوربانیدانی خەڵك و پێشمەرگە لە هەرێمی كوردستان و ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە سەركردایەتییكردنی دۆزی ڕەوای كوردستان هەبوو.

لە بەشێكی دیكەی دانیشتنەكەدا شاندی میوان ڕۆشناییان خستەسەر كێشە و گرفتەكانی هاووڵاتیان لە كوردستانی سووریا و نیگەرانیی خۆیان لەمەڕ گۆڕینی دیموگرافی و گوشارە سیاسییەكان و بارودۆخی خەڵك نیشان دا و ڕایانگەیاند كە گەلەكەمان بە ئومێدەوە دەڕوانیتە هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی بۆ سەربەخۆیی و پێشڤەبردنی داواكانی گەلی كوردستان.

وه‌ك له‌ ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌: لەبەرامبەردا سەرۆك بارزانی بەخێرهاتنی شاندی میوان كرد و دەستخۆشی لە چالاكی و كارەكانی یەكێتیی نووسەرانی كوردستان – سووریا كرد و وێڕای ئاماژەدان بە بارودۆخی سیاسی ناوچەكە و هەرێمی كوردستان و سووریا سوپاسی هاووڵاتیانی كوردستانی سووریای كرد كە لەبەرامبەر هەڕەشە و تەحەدیاتەكاندا خۆڕاگر بوونە و ڕاشیگەیاند، هەروەكچۆن پێشتر پشتیوانیان بووە لە ئێستا و داهاتوویشدا بە هەموو توانایەك پاڵپشتی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان لە سووریا دەبێ.

لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا سەرۆك بارزانی تێبینی و بۆچوونەكانی خۆی لەبارەی ئاییندەی سووریا و بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و هەنگاوەكان بەرەو سەربەخۆیی بۆ شاندی میوان خستەڕوو.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌رپرسی یه‌كێتی نووسه‌رانی كوردستان له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌ڤین شكاكی تایبه‌ت به‌ كوردستان 24 رایگه‌یاند، سه‌ردانێكی گرنگ و مێژوویی بوو بۆ ئێمه‌ی نووسه‌رانی كورد له‌ رۆژئاوای كوردستان به‌ تایبه‌تی كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ نزیكه‌وه‌ گوێی له‌ راو بۆچوونی ئێمه‌ گرت و هه‌موو جۆره‌ پشتیوانییه‌كی بۆ دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان له‌ رۆژئاوای كوردستان دووپاتكرده‌وه‌.

گوتیشی: سه‌رۆك بارزانی پێی راگه‌یاندین كه‌ ئه‌و له‌ ئێستا و داهاتووشدا پشتیوانی خه‌بات و تێكۆشانی نووسه‌رانی كوردستان به‌ گشتی و رۆژئاوای كوردستان به‌ تایبه‌تی ده‌بێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ده‌میرتاش به‌حس ل ئه‌گه‌رێن مرنا ئوجه‌لان دكه‌ت

Lalish Duhok

دژە تیرۆرا کوردستانێ دەسته‌سه‌رنا تاوانباره‌كى راگەهاند

Lalish Duhok

كۆمسیۆنا هه‌رێمێ دێ ئه‌نجامێ پاقژكرنا تۆمارا ده‌نگده‌را راگه‌هینیت

Lalish Duhok