ئه‌نجوومه‌نێ بلندێ خانمان:دیاردا زوو ب شوودانا زارۆ‌كان ل ئاسته‌كێ به‌رچاڤ دایه
باسنيۆز:
ئه‌مڕۆ، ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و نوێنه‌ری ئاژانسی “UNFPA” سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا، كه‌مپینی نا بۆ به‌شوودانی منداڵان راگه‌یه‌ندرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16/10/2016 له هۆڵی هۆتێلی چوارچرای شاری هه‌ولێر، ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی له وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده، ته‌ندروستی و ناوخۆ، له ڕێگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی له دژی ئافره‌تان، وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و نوێنه‌رانی ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كه‌مپینی نا بۆ به‌شوودانی منداڵان ڕاگه‌یاند.
له‌م كه‌مپینه‌دا، پلانی تایبه‌تمه‌ند به‌پێی پرۆگرام و فه‌لسه‌فه‌ی كاری هه‌ر وه‌زاره‌تێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و گۆڕینی هه‌ڵسوكه‌وتی تاك و خێزان له به‌رامبه‌ر ئه‌و بابه‌ته دارێژرا، له هه‌مانكاتدا له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن پرۆگرام و پلانی تایبه‌ت ده‌بێت بۆ هۆشیاركردنه‌وه و دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هۆشیار.
په‌خشان زه‌نگنه، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان، ڕایگه‌یاند: “به‌و ئومێده‌ین ئه‌م پلانه كه ئه‌مڕۆ ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت، خزمه‌تی ئه‌م پرسه بكات و ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دانانی ستراتیژ و لێكۆڵینه‌وه‌ی فراوانتر‌و گشتگیر تر، پێویسته ئاستی به‌رپرسیارێتی فراوانتر بكه‌ین تا بتوانین له كه‌مترین ماوه زۆرترین كاریگه‌یمان به‌ده‌ست هێنابێت و ژماره‌ی پاڵشت و كاره‌كته‌ره كۆمه‌ڵایه‌تی وپه‌روه‌رده‌ی و یاساییه‌كانمان زیاد كردبێت، بێگومان گۆڕینی هه‌ڵسوكه‌وت زامنی مافه‌كانمان ده‌كات و داهاتووی منداڵه‌كانمان مسۆگه‌ر ده‌كات”.
ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵا خانمان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: “یه‌كێك له‌و به‌رنامه و پڕۆژانه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی، دانانی پلانی پێویسته دیارده‌ی زوو به‌شوودانی منداڵانه، كه له ئاستێكی به‌رچاو دایه”.
گوتیشی: “له دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ندین حاڵه‌تی تۆماركراودا د‌رك به مه‌ترسییه‌كانی كرا، ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ ئاژانسی UNFPA سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، دوای ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر هۆكاره‌و كێشه ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له 60% له كچانی به شوودراو له قۆناغی منداڵی‌دا بۆ ده‌ستنیشانكردنی هۆكار و ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و كرداره له ئه‌نجامدا، ده‌ركه‌وت كه چه‌ندین هۆكاری ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی و یاسایی پاڵنه‌رن بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره ناته‌ندروست و نه‌شیاوه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
