هێزێن پێشمه‌رگه‌ى: داعش شيانا به‌رگريێ نه‌مايه
كوردستان تيڤى
له ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌مرۆدا؛ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ناوچه‌یه‌كی فراوان له تیرۆریستانی داعش پاك كرده‌وه . به‌پێی گوته‌ی په‌یامنێرانی كوردستان تیڤی له به‌ره‌كانی شه‌ڕه‌وه كه له زاری فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی به‌شدار له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ ده‌یگوازنه‌وه، داعش توانای به‌رگری له ده‌ست داوه و له‌و ئۆپراسیۆنه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆشدا نه‌یانتوانیووه به‌رگری بكه‌ن و هێڵی پێشه‌وه‌ی به‌رگریكردنی داعش له موسڵ تێكشكێنراوه .
ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه یه‌كه‌م هه‌نگاوی رزگاركردنی موسڵی ده‌ستپێكردووه و به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی دانراوه پێشڕه‌ویان كردووه و نۆ گوندیان رزگار كردووه له‌گه‌ڵ رێگه‌ی سه‌ره‌كیی هه‌ولێر موسڵ .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
