شبكة لالش الاعلامية

ئەنجومەنێ وەزیران: ل سالا نوودا دابینکرنا مووچەى کارێ پێشیێ يێ حکوومەتێ دبت

ئەنجومەنێ وەزیران: ل سالا نوودا دابینکرنا مووچەى کارێ پێشیێ يێ حکوومەتێ دبت
باسنيوز:

بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی حکوومەت، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، دوایین کۆبوونەوەی ساڵی 2017ی ئەنجام دا.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/12/2017، بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیران و ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، دوایین کۆبوونەوەی ساڵی 2017ی ئەنجام دا، ئەنجومەنی وەزیران، سەرەتا پیرۆزبایی ھاتنی ساڵی تازەی لە تەواوی گەلی کوردستان و عێراق و گەلانی جیھان کرد و ھیوای ساڵێکی بەختەوەر و پڕ لە ئاشتی ئارامی بۆ خواستن، ئینجا دوایین پێشھاتەکانی دۆخی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی عێراقی تاوتوێ کرد و تیشک خرایە سەر دیدار و کۆبوونەوەکانی چەند لیژنەیەکی تەکنیکی لەنێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی عێراقدا کە حکوومەتی عێراق داوای پێکھێنانیانی کردووە بۆ گفتوگۆ دەربارەی پرسی فڕۆکەخانەکان، سنوور و دەروازەکان، وێڕای داواکردنی لیستی مووچەخۆرانی ھەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی.

لەمبارەیەوە ھەریەکە لە وەزیرانی ناوخۆ، پەروەردە، تەندروستی، گواستنەوە و گەیاندن و دارایی و ئابووری سەبارەت بە کاری ئەو لیژنانە ڕاپۆرتیان پێشکەش کرد.
ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە دەسپێشخەریی پێکھێنانی ئەو لیژنانە و نیازی حکوومەتی عێراق بۆ خەرجکردنی مووچەی ھەرێمی کوردستان کرد کە بۆ ئەم مەبەستە سەرەتا داوای لیستی مووچەخۆرانی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی کردووە.

ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دیالۆگ و کۆبوونەوەی ھاوبەشی لایەنە پەیوەندارەکانی ھەردوولا بە ڕێگەی ڕاستە دەزانێت بۆ دەستنیشانکردنی چارەسەری کێشەکان لە چوارچێوەی دەستووردا، بۆ ئەمەش جارێکی دیکە ئامادەیی نیشان دا تاکو زانیاریی تەواو و لیستی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان بەپێی سیستمی بایۆمەتری بخاتە بەردەست لایەنە پەیوەندارەکانی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ، وەک چۆن پێشتر بە نووسراوی فەرمی، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ئەو ئامادەییەی بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی فیدراڵ، نیشان دابوو.

ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی کردەوە کە دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان لە پێشینەی کاری حکوومەت دەبێت بۆ ساڵی 2018 و لەم پێناوەدا ئامادەیی خۆی بۆ پێشوازیکردن لە ھەر دەسپێشخەری و ھەنگاوێک دەربڕی کە ببێتە ھۆی دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان بەپێی ڕێکارە دەستوورییەکان.

دەربارەی ژمارەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان و خەرجکردنی شایستە داراییەکانیان و توانای ھەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی مووچە و ئەو زانیارییانەی لە دوایین کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵدا سەبارەت فرۆشی ھەناردەی ڕۆژانەی نەوتی ھەرێمی کوردستان خرانە ڕوو، ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی ھەرێمی بۆ کاروباری نەوت و گاز و وەزا‌رەتی دارایی و ئابووری ڕاسپارد بۆ خستنەڕووی ژمارە و زانیاریی دروست لەسەر ئەو بابەتە تاکو ھەم بەڕێز سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ و ھەم ڕای گشتیش لەو ڕاستییە دڵنیا ببنەوە کە داھاتی نەوتی ھەرێمی کوردستان بە تەواوی بۆ مووچەی مووچەخۆران خەرج کراوە.

ھاوکات لە بەر ڕۆشناییی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت، پڕۆژە بڕیارێکی پەسەند کرد سەبارەت بە فرۆشتنەوەی سەرجەم ئۆتۆمبیلە بەکارھاتووەکانی میری لە وەزارەت و دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستان، جگە لەو ئۆتۆمبیلانەی کە بۆ خزمەتگوزاریی گشتی بەکار دەھێنرێن، ئەمەش وێڕای ئەوەی دەبێتە داھاتێک، ڕۆڵی دەبێت لە کەمکردنەوەی خەرجیی ئۆتۆمبیل لەسەر خەزێنەی گشتی و ڕێگەگرتن لە بەکارھێنان و سوودوەرگرتن لە ئۆتۆمبیلی میری بۆ مەبەستی تایبەت.

ئەنجومەنی وەزیران پرۆژیاسای پاراستنی دامەزراوە و تۆڕەکانی ئاو و ئاوەڕۆی پەسەند کرد کە لە لایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە ئامادە کرابوو، ئەم یاسایە ڕۆڵی دەبێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی ئاو بۆ سوودمەندان بە شیوەیەکی گونجاو، وێڕای ڕێگەگرتن لە زیانگەیاندن بەو دامەزراوانە و سزادانی ئەوانەی زیان بە دامەزروەکانی ئەم کەرتە گشتییە دەگەیەنن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مامۆستا و قوتابێ‌ ب رێژا 90% دێ‌ ڤاكسینێ‌ وه‌رگرن

Lalish Duhok

به‌رگرییا ئیراقێ كوشتنا سه‌ركرده‌یه‌كێ بلندێ داعشێ راگه‌هاند

Lalish Duhok

ل ڤێ ھەفتيێ دا راپۆرتا چاکسازیێن بارزانی دێ ئێته‌ به‌لاڤكرن

Lalish Duhok