شبكة لالش الاعلامية

نێچیرڤان بارزانی: هه‌رێما كوردستانێ ئاماده‌یه‌ لگه‌ل به‌غدا كێشان چاره‌سه‌ر بكت

نێچیرڤان بارزانی: هه‌رێما كوردستانێ ئاماده‌یه‌ لگه‌ل به‌غدا كێشان چاره‌سه‌ر بكت

باسنيۆز:bbcab0d73cb910cc911ba729adcf2285_l

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 19-12-2016 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە جان ئەسیلبۆرن وەزیری دەرەوەی لۆکسەمبۆرگ، دیدیە ریندەرز وەزیری دەرەوەی بەلجیکا و بێرت کۆندرس وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا و شاندێكی یاوەریان كرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا كە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران و ژمارەیەك لە وەزیر و بەرپرسانی دیكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون، شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان بە سەردانی هەرێمی كوردستان دەربڕی. باسیان لەوەش كرد كە لە سەردانە مەیدانییەكانیاندا بۆ بنكەكانی مەشق و ڕاهێنان، هەماهەنگیی باشی نێوان پسپۆڕ و ڕاهێنەرانی بیانی و پێشمەرگەیان بینیوە، هەروەها پێكەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینیی هەرێمی كوردستان و حەواندنەوەی ژمارەیەكی زۆری ئاوارە و پەنابەرانی دەستی تیرۆریان لەلایەن خەڵكی هەرێمی كوردستانەوە، بەرز نرخاند و بە پێویستیشیان زانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەمبارەیەوە زیاتر هاوكار بێت.

هەروەها ڕێز و پێزانینێكی تایبەتیان بۆ خواستەكانی خەڵكی كوردستان لە هەمو ڕوویەكەوە دەربڕی و قوربانیدانی پێشمەرگەیان لە شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش بەرز نرخاند. باسیان لەوەش كرد كە پێویستە پلانێكی گشتگیر لە نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا و هاوپەیماناندا هەبێت بۆ قۆناغی دوای داعش لە ڕووی سەقامگیری و ئاسایش و ئاوەدانكردنەوە و گەڕاندنەوەی متمانە لەنێوان پێكهاتە جیاوازەكانی ناوچە ئاوادكراوەكاندا.

تۆكمەكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتانی لۆكسەمبۆرگ و بەلجیكا و هۆڵەندا و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، لایەنێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو و لەمبارەیەشەوە شاندی میوان پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدایان لە ڕووی سەربازییەوە بە باش وەسف كرد. هیواشیان خواست هەرێمی كوردستان لە ڕووی ئابووریەوە زیاتر پێشكەوتن و سەقامگیری بەخۆیەوە ببینێت و ئامادەییی وڵاتەكانیشیان بۆ هاوكارییكردنی هەرێمی كوردستان لەمڕووەوە نیشان دا.

لای خۆیەوە سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، سوپاسی ئەو سەردانە و هاوكارییەكانی وڵاتەكانی بەلجیكا و هۆڵەندا و لۆكسەبۆرگ لە ڕووی سەربازی و مرۆییەوە بۆ هەرێمی كوردستان كرد و هیوای بەردەوامیی هاوكارییەكانی خواست. ئاماژەی بەوەش دا كە لە ڕووی سەربازییەوە هەماهەنگی و هاوكارییەكی باش لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە، بەڵام لە ڕووی سیاسییەوە هێشتا وەك پێویست نییە و ئامادەیی هەرێمی كوردستانیشی بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكان لەگەڵ بەغدا بە ڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆ نیشان دا. بە مافی هەرێمی كوردستانیشی زانی چارەسەرێكی هەمیشەیی بۆ چارەنووسی خۆی لە چوارچێوەی دیالۆگ لەگەڵ بەغدا و دوور لە توندوتیژی، بدۆزێتەوە.

سەبارەت بە ڕەوشی مووسڵ و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستانی داعشیش، نێچیرڤان بارزانی، ڕایگەیاند، هێزی پێشمەرگە بۆ ڕزگاركردن و گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەكانی دەورووبەری مووسڵ ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبووە و هاوكار بووە لەگەڵ سوپای عێراق و بە پێویستی زانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە چوارچێوەی هاوكارییەكانیان بۆ عێراق جەخت لەسەر بەشی هەرێمی كوردستان بكەنەوە چونكە تا ئێستا لێی سوودمەند نەبووە. جەختی لەوەش كردەوە كە پێویستە لەگەڵ بەغدا پلانێكی هەمەلایەنە بۆ جێگیركردنی سەقامگیری لە ناوچەكەدا و گێڕانەوەی متمانە بۆ پێكهاتە جیاوازەكان و گەڕاندنەوەیان بۆ زێدی باب و باپیرانیان لە داهاتوودا، هەبێت.

دواتر قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان كورتەیەكی لەسەر بارودۆخی ئابووریی هەرێمی كوردستان و هۆكارەكانی ئەو قەیرانە داراییەی ڕووبەڕووی هەرێم بووەتەوە و ئەو هەنگاوەكانی حكوومەتی هەرێم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكە كرد و دووپاتی كردەوە كە ئەمە دەرفەتێكی بۆ حكوومەت دروست كردووە پێداچوونەوە بە خۆیدا بكات. جەختیشی كردەوە كە پرۆگرامی چاكسازیی كارگێڕی و ئابووری بە هەماهەنگی لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی لەئارادایە و ئەو هەنگاوانەشی خستە ڕوو تا ئێستا لە بواری چاكسازیدا نراون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سبه‌ی ئێكه‌م پێلا بارانا ئه‌ڤساله‌ دێ ل هه‌رێما كوردستانێ بارت

Lalish Duhok

حکوومەتا هه‌رێمێ چەند بڕیارێن گرنگ دبەرژەوەندا وه‌لاتيان دا دەرکرن

Lalish Duhok

فینلەندا 50 راوێژكار و سەربازێن دى رەوانەی هەرێما كوردستانێ دكت

Lalish Duhok