سه‌رۆك وه‌زیرێن توركیا دێ سه‌ره‌دانا هه‌ولێرێ كت
باسنيۆز:
بڕیاره سەرۆک وەزیرانی تورکیا “بینالی یڵدرم” له 5 و 6ی کانوونی دووهەم سەردانی هه‌رێمى كوردستان بكات، هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌یدا، سه‌ردانى به‌غداش ده‌كات.
ئاژانسى “ئه‌نادۆلۆ”ـى توركی، له هه‌واڵێكى به‌په‌له‌یدا، بڵاوی كرده‌وه :” بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لەسەرچاوەکانی سەر بە سەرۆکایەتی وەزیران وەرگیراون، سەرۆک وەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم رۆژانی 5 و 6ی کانوونی دووهەم سەردانی هه‌ولێر و بەغدا”.
سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا، دواى ئه‌وه دێت كه ئه‌مڕۆ فرانسوا هۆلاند، سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا گه‌شته هه‌ولێر و دواى سه‌ردانیكردنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌به‌ره‌كانى جه‌نگ، له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، كۆبووه‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
