حکوومەتا ھەرێما کوردستانێ پالپشتيا بەردەواما فەرەنسا بلند دنرخيت
ZNA- هەولێر
وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی سەرۆکی فەرەنسا بۆ ھەرێمی کوردستانی عێراق بە مێژووی ناودەبات، لە کاتێکدا کە بەڕێز فرانسوا ئۆلاند بوو بە یەکەم سەرۆک کۆمار کە لە ماوەی دەسەڵاتیدا دوو جار سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان، “سەفین دزەیی” گوتی کە سەردانی ئۆلاند بۆ دووپاتکردنەوەی پشتگیری فەرەنسا بوو بۆ ھەرێمی کوردستان، بە تایبەت لە شەری دژی تیرۆرستانی رێکخراوی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی(داعش). بەڕێز دزەیی ھەروەھا گوتی کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوکاری و پاڵپشتی سەربازی، دیبلۆماسی و مرۆیی فرانسا بۆ ھەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنێت.
سەرۆکی فەرەنسا رۆژی دووشەممە سەردانی ھەرێمی کوردستانی عێراقی کرد و لەگەڵ ڕێبەر و کاربەدەستانی ھەرێم ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی ئەنجامدا.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی، سەرۆک وەزیران نێچیرڤان بارزانی و چەندین بەرپرسی تر لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر پێشوازیان لە سەرۆک ئۆلاند و شاندی یاوەری کرد. دواتر سەرۆک بارزانی و سەرۆک ئۆلاند سەردانی بەرەکانی شەڕی دژی تیرۆریان کرد لە چیای زەرتک بۆ بەسەرکردنەوەی ھێزی پێشمەرگە و ئاشنا بوون بە سەرکەوتنەکانیان.
پاشان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا لە ھەولێر، سەرۆکی فەرەنسا گوتی کە بە بێ قوربانیدان و ئازایەتیی پێشمەرگە، ئەستەم بوو داعش تێکبشکێندرێت. بەڕێز ئۆلاند ھەروەھا دەستخۆشی لە ھەرێمی کوردستان کرد بۆ پیشوازیکردن و لە خۆگرتنی ژمارەیەکی زۆری پەنابەران و پاراستن و بەرگریکردن لە نەتەوە و ئاینی جیاواز.
وەزیری بەرگری فەرەنسا ژان ئیڤ لوردیان و ژمارەیەک کاربەدەستی لەشکری و حکومی فەرەنسا یاوەری سەرۆک ئۆلاند بوون لە سەردانەکەی بۆ ھەولێر.
سەرۆکی فەرەنسا لە مانگی نۆی ساڵی ٢٠١٤ بۆ جاری یەکەم سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد و پشتگیری وڵاتەکەی بۆ ھێزی پێشمەرگە و ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند لە کاتێکدا کە ھێرشی رێکخراوی تیرۆرستی داعش بۆ سەر ناوچە کوردستانییەکان بەردەوام بوون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
