فەرماندەيێ زێرەڤانی: بارزانی فه‌رمان بكت دێ بەشداری شەریێ کۆلان ب کۆلانێ مووسلێ بين
خه‌ندان
فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر مه‌سعود بارزانی فه‌رمانیان پێبكات پێشمه‌رگه ئاماده‌یه شه‌ڕی كۆڵان به‌كۆڵان له‌موسڵ بكات، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات به‌كارهێنانی هێز دژی په‌كه‌كه بۆ ده‌ركردنیان له‌شنگال دوابژارده‌یه.
لیوا عەزیز وەیسی ئه‌مڕۆ به ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی راگه‌یاند، تا ئێستا لەلایەن حکومەتی عێراق داوا نەکراوە کە پێشمەرگە بەشداری شەڕی ناوەندی مووسڵ بێت، “بەڵام ئەگەر عێراق یان هاوپەیمانان داوا لە هەرێم بکات، مه‌سعود بارزانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی هەرێم فەرمان بکات بەباشترین شێوە بەشداری شەڕی کۆڵان بەکۆڵانی مووسڵ دەبین”.
شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ زیاتر له سێ مانگه به‌رده‌وامه‌و تائێستا هێزه عیراقییه‌كان به‌شی رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه‌و له‌خۆئاماده‌كاریدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی به‌شی خۆرئاوا دوایین پێگه‌ی داعش له‌شاره‌كه.
هێزی پێشمه‌رگه له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی رزگاركردنی موسڵدا به كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی فراوان رێگه‌ی بۆ هێزه عیراقییه‌كان كرده‌وه، له‌هه‌ماهه‌نگییه‌كیدا كه به‌رپرسانی هه‌ردولا به مێژوویی ناویانبرد.
له‌باره‌ی ره‌وشی شنگال و بوونی هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌وه عەزیز وەیسی وتی “لە هەموو دەرگایەک دەدەین بۆ ئەوەی بەئاشتیانە و لێکتێگەیشتن پەکەکە لە شنگال دەربکەین، هیودارین پەکەکە هەرێم ناچاری بەکارهێنانی هێز نەکات لە دژیان کە بەکارهێنانی هێز دوایین بژاردەیە، چونکە ئەزموونێکی تاقیکراوەیە کە جەنگ جگە لە وێرانکاری هیچی دیکەی بەدواوە نایەت”.
پرسی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی په‌كه‌كه كه له‌سه‌روبه‌ندی كۆنتڕۆڵكردنی شنگال له‌لایه‌ن داعشه‌وه له‌ئابی 2014 چونه سه‌ر چیای شنگال بۆ پاراستنی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه، له ئێستادا ناكۆكی له‌نێوان پارتی و په‌كه‌كه دروستكردووه.
پارتی جه‌خت له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌و “دانه‌بڕینی” ئه‌و قه‌زایه ده‌كاته‌وه له‌هه‌رێم، له‌به‌رانبه‌ریشدا په‌كه‌كه داوای رێككه‌وتنی سیاسی ده‌كات پێش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی بكێشێته‌وه.
لیوا عەزیز وەیسی وتیشی ” ئامانج لەم سیاسەتەی پەکەکە دووبارەکردنەوەی هەمان ئەو سیاسەتەیە کە لە سووریا پەیڕەوی کردووە، بەڵام لە شنگال ئەمەی بۆ ناچێتە سەر”.
باسی له‌وه‌شكرد، لە کات و ساتێکی گونجاو‌دا هاوشێوەی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی چیای شنگال و ناوەندی قەزای شنگال ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامدەدەن بۆ رزگاركردنی ئه‌و ناوچانه‌ی تائێستا له‌ده‌ستی داعشدان “سەرکەوتنێکی گەورە بەسەر تیرۆریستانی داعشدا تۆمار دەکەین کە ببێتە جێگەی سەرسوڕمانی هەموو لایەک”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
