“هەرێم دكارت بۆ ڤان دووکەیسا سکالێ ل دژی حکوومەتا عێراقێ تۆمار بکت”
بەغدا-KDP.info- ![]()
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، حکوومەتی عێراق پابەند نییە بە بڕیاری ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا و نییەتی ناردنی هیچ بڕەپارەیەکی نییە، بۆیە کار لەسەر دوو کەیس دەکرێت، کە هەرێمی کوردستان لە دادگای فیدراڵیی عێراق شکایەت بکات.
(نەجیبە نەجیب)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”بەغدا سەبارەت بە ناردنی بوودجەی پێشمەرگە هیچ هەنگاوێکی نەناوە. دەپرسین مەگەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەسەر دامەزراوەی ئەمنی و سیادیی عێراق نییە؟ ئەی بۆچی پارە بۆ حەشدی شەعبی هەیە و تا ئێستاش ناونووسین بۆ وەرگرتنی ئەندام و فراوانکردنی ڕیزەکانی دەکات، کەچی پارە بۆ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە نییە؟ ئەی پارەکەی بەرەو کوێوە دەچێت؟ دواتر بڕیار وابوو بەغدا مانگانە بەشە بوودجەی کوردستان بدات، کوا پارەکە، بۆ نەدراوە؟ لەکاتێکدا ئێمە سەبارەت بە ئەوان نییەتپاکیی خۆمان سەلماندووە و گوتوومانە، یەک دۆلار لەو پارەیەی لە فرۆشتنی نەوت وەدەستمان دەکەوێت، زیاترمان بدەنێ، ئێمە هەموو نەوتەکەی خۆمانتان ڕادەست دەکەین، ئەی بۆ نایەنە ژێرباری ئەو پێشنیارانە؟”
ئەو پەرلەمانتارە گوتی: ”لەسەر ئەم دوو کەیسە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت لە دادگای فیدراڵی شکایەت بکات. خۆ ناکرێت بوودجەی کوردستان بە بڕیاری حزبێک و تاکەکەسێک وای لێ بێت.”
گوتیشی، لە بەغدا هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی چۆن بوودجەی سیادیی کوردستان بڕدرا، هەرواش بوودجەی حاکمە ببڕێت و پێداویستیی دەرمان و بەشەخۆراکی هاووڵاتیانی کوردستان ببڕدرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
