دیزاین و دهمێ نمایشکرنا مۆبایلا نوويا LG ئاشکهرا دبت
باسنيۆز:
کۆمپانیای LGی کۆریای باشوور، بە فەرمی دیزاین و کاتی نمایشکردنی مۆبایلە نوێیەکەی ئاشکرا دەکات.
دوێنێ سێشەممە 7/2/2017، کۆمپانیای LG ڕاگەیاندراوێکی فەرمی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد، کە لە 26ی ئەم مانگەدا، مۆبایلی زیرەکی (LG G6) نمایش دەکرێت.
لەگەڵ ئاشکراکردنی کاتی نمایشکردنی مۆبایلەکە، کۆمپانیای LG دیزاین و چەند تایبەتمەندییەکی مۆبایلەکەشی ئاشکرا کرد، لەوانەش، تەواوی بەشی پێشەوەی مۆبایلەکە شاشە دەبێت، ھەروەھا دژە ئاویش دەبێت.
کۆمپانیای LG تا ئێستا چەندین ئامێری ئەلیکترۆنی، مۆبایلی زیرەک، کۆمپیوتەر و لاپتۆپیشی بەرھەم ھێناوە، ھەروەھا بەرھەمەکانی ئەو کۆمپانیایە، فرۆشێکی باشیان لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
