شبكة لالش الاعلامية

هه‌ڤپه‌يمانيا نیشتیمانی: دڤێت ل سەر سەربەخۆیێ ئاخفتنێ لگەل بارزانی بکەین

هه‌ڤپه‌يمانيا نیشتیمانی: دڤێت ل سەر سەربەخۆیێ ئاخفتنێ لگەل بارزانی بکەین

باسنيۆز:

ئەندامێکی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی شیعە ئاماژە بەوە دەکات، دەبێت لەسەر پرسی گرفتی هەولێر و بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان بگەینە دەرئەنجامێک و ڕاشکاوانەش لەسەر پرسی سەبەخۆیی کوردستان لەگەڵ بارزانی قسە بکرێت.

ڕه‌سووڵ ڕازی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی نیشتیمانیی شیعە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسە عێراقییەکانی ڕاگەیاند: ئامانجی سەردانەکەی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی شیعە بۆ هەولێر بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی سیاسییە و پێشکەشکردنی ئەو پرۆژەیە کە هەمان بووە.
گوتیشی “مه‌سعوود بارزانی، کەسایەتییەکی بەهێزی هەیە لە کوردستان و خاوەنی پێگەی بەهێزە بۆیە، گفتوگۆی عەممار حەکیم و بارزانی بۆ پرۆژەی تەسوییە زۆر گرنگ بوو”.

ئەوەشی خستەڕوو، دەبێت بۆ قۆناغی داهاتوو هاوپەیمانی نیشتیمانی لەگەڵ بارزانی لەسەر پرسی سەربەخۆیی قسە بکەن.
هاوکات، محەمەد سەعدەدین ئەنوەر، سەرۆکی حزبی گەشەپێدانی تورکمان بۆ (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “وەک سەرۆکی حزبی گەشەپێدانی تورکمان لە کۆبوونەوەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و هاوپەیمانیی نیتشیمانیی شیعەدا بەشدار بووم. پارتی و یەکێتی و حزب و پێکهاتەکانی دیکە بە ڕاشکاوی باسی سەربەخۆیی کوردستان و مافی چارەی خۆنووسییان کرد، ئەمە شتێکی زۆر تازە بوو، ئەم پێشهاتە نیشانەیەکی ئەرێنییە بۆ داهاتووی خەڵکی کوردستان”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

تورکیا: دێ پشتی دەمەکی ژ عەفرینێ دەربکەڤین

Lalish Duhok

ئینانا ترۆمبێلێن ژێر مۆدیلا 2015 بۆ ناڤا هه‌رێمێ هاته‌ قه‌ده‌غه‌كرن

Lalish Duhok

پارتى دێ 40 كورسيان ل هه‌لبژارتنێن په‌رله‌مانێ كوردستانێ بده‌ستڤه‌ئينيت

Lalish Duhok